|
ئه‌ته‌وێ گوێ بگری
له‌ناڵه‌ی ڕۆڵه‌ی
شه‌هیدێێکی دلێر!!
نه‌جمه‌دین شێخ بزینی
سوید
خه‌مێکی
زۆر گرانه که‌ئێمه‌ی کورد
وه‌ک نه‌ته‌وه، له‌پیرێکی
ته‌مه‌ن درێژ‌و جوان مێرو
خه‌ڵه‌فاو ئه‌چین. که‌هه‌ر
ئه‌وکاتانه شتی له‌بیر
ئه‌مێنێ، که به‌گوێ
ئه‌یبیستێ وه‌یان
به‌چاوئه‌یبینی! کاتێ شتێ‌تر
ئه‌بینێی وه‌یائه‌بیستێ،
هه‌موئه‌وانی
پێشوترله‌بیرئه‌کا!
بۆ نمونه، ئه‌گه‌ربڕوانینه
ڕاگه‌یاندنه‌کانی، لایه‌نه
سیاسیه تێکۆشه‌ره
به‌ڕیزه‌کانمان به‌تایبه‌تی،
پارتی ی یه‌کیه‌تی، که
سونبولی تێکۆشان و
شۆڕشگێڕین، له‌سه‌رانسه‌ری
باشوری کوردستان،له‌سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا. شێواندنێێکی
ڕاستیه‌کانی زۆربه‌زه‌قیی
تێدا به‌دیی
ئه‌کڕێێ!ته‌نهابۆنمونه.کاتێێک
یاده‌وه‌رێێکی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی دێته‌پێشه‌وه که‌باس
له‌شۆڕشی نوێێ ئه‌کات. وه‌ک
ئه‌وه‌وایه. نه‌که‌س هیچی
کردووه. نه‌که‌سیتری
له‌شانابووه‌و. نه‌له‌پێش
ئه‌وه‌وه هیچ کراوه.هه‌رچیی
ماف‌و ئازادێێک به‌ده‌ست
هێنراوه له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی
نوێوه به‌دیهاتوه.دیاره پارتی
دیموکراتی‌کوردستانیش
که‌یاده‌وه‌ری شۆڕشی گوڵان
ئه‌کاته‌وه به‌هه‌مان
شێوه‌یه. به‌ڵام ئایه ئه‌وه
ڕاستیه‌کانه؟ دیاره نا!! ئایه
له‌به‌رژه‌وه‌ندی مێژوی
نه‌ته‌وه‌ییدایه؟وه‌یاخزمه‌ت
به‌یه‌کڕێزی‌نه‌ته‌وه
ئه‌کا؟دیاره ناونا!! ئه‌ی
که‌واته بۆ؟ ته‌نها
نه‌خۆشێێکه‌و له‌دژیی
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی
کورد‌و کوردستاندایه!! من
له‌کاتێێکدا که‌ئه‌بینم
ڕۆڵه‌ێێکی دلێرو به‌ئه‌مه‌کی
گه‌له‌که‌م گیان له‌سه‌رده‌ست
تادوادڵۆپی خوێن، گیانی خۆی
به‌کوردبه‌خشیوه، وه‌کو
شه‌هید موسته‌فا فه‌ره‌جی
که‌رکوکی له شه‌سته‌کان و
شه‌هیدمامه ڕیشه‌که‌رکوکی
له‌هه‌شتاکاندا،ئه‌بێ چیی
لێکیان جیابکاته‌وه،له‌ڕوی
شه‌هید بون له‌ڕێگه‌ی کورد‌و
کوردستاندا؟! ئایه ئه‌م
له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام و ئه‌و
له‌سه‌ر ئاینی یه‌هودیی بۆ؟!
ئایه گیان به‌ختکردنیان له
پێناوی بیر‌و باوڕی سیاسی،
چه‌پڕه‌وی، وه‌یا ڕست
ڕه‌ویدا بو، وه‌یان له‌پێناوی
ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی
کوردوکوردستاندابوو؟؟. ده‌ها
ئیترچۆن تاوان نیه ڕیزی
یه‌کێکیان بگرم به‌ڵام ڕێزی
ئه‌ویترم لانه‌بێت، گوایه
نیشتمان په‌روه‌رم به‌خێر!!
ئائه‌وهه‌سته نه‌زوکه بوو،
که‌بوو به‌هۆی شێواندنی
هه‌ستی تاکی مرۆڤی کورد،
له‌به‌رانبه‌ر سه‌نگو پیرۆزی
شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی
کوردستان. تاگه‌یشتۆته
ئه‌ندازه‌ێێک، ڕێزلێنان له
شه‌هیدو کاسوکاری شه‌هیدان،
ته‌نهاله‌ڕێگه‌ی ده‌سگا
ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه
بۆڕێکلامی پارتایه‌تی به‌کار
ئه‌هێندرێن!! منداڵی شه‌هیدی
ڕاسته‌قێنه، ئه‌گه‌ر
که‌سێێکی نزیکی خۆی نه‌بێ
که‌واسیته‌ی بۆ بکات، ئه‌بێت
به‌پاڕانه‌وه‌و، به‌هه‌ڵڕشتنی
فرمێسکی دڵه‌وه ئاوڕێێکی لێ
بدرێێته‌وه،که‌له‌ڕاهی خودا
به‌پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید
له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن.
باهه‌رچه‌نده ناسراویش
بێت!!داوای لێبوردن ئه‌که‌م
له‌خستنه‌ڕوی ئه‌م
پێشه‌کیه.چونکه من لێره‌وه
مه‌به‌سته‌که‌م ده‌ست پێێ
ئه‌کات. ئێواره‌یه، ڕێکه‌وتی
25/12/ دێسه‌مبه‌ره، کات
ژمێر پێنجه به‌کاتی سوید،
ماندوموله‌بازاڕێێکی
گه‌وره‌دام، ئه‌مه‌وێت هه‌ندێ
پێویستی‌ماڵ بکڕمو زوبڕۆمه‌وه
نانی شێوان بخۆم. کاتێک
زه‌نگی موبیل ته‌له‌فونه‌که‌م
لێێدا، منیش ووتم دیاره
ماڵه‌وه‌یه‌و بزانه چی‌تریان
ئه‌وێت.کاتێ کردمه‌وه،دیم
ده‌نگی ئافره‌تێێکی
بێنازه‌و،فه‌رموی تۆ کاک
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنیت.وتم
به‌ڵێ فه‌رمو. وتی نازانم
کاتت له‌باره ئه‌گه‌رهه‌ندێێ
پرسیارت لێ بکه‌م، یان
کاتێێکیتر ته‌له‌فونت بۆ
بکه‌مه‌وه؟وتم دیاره
پرسیارێکه‌و وه‌ڵامی
ئه‌ده‌مه‌وه،وتم فه‌رمو زۆر
ئاساییه. هاته‌وه‌ڵام و وتی
من کچی شه‌هید موسته‌فا
فه‌ره‌جم له‌ئه‌مریکاوه قسه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م. دڵم
ڕاچه‌ڵه‌کی و زۆر به‌گه‌رمیی
وه‌ڵامم دایه‌وه. خوشکه‌که‌م
بفه‌رمو ڕێزت هه‌یه،تۆ ڕۆڵه‌ی
شه‌هیدێێکی ڕ‌ێزداری هه‌رچی
بفه‌رموی به‌س پێم‌بکرێ
به‌سه‌رچاوان.
به‌ڵام داخه‌که‌م هه‌ستم کرد،
بزه‌ی خه‌نده‌و، هه‌نسکی خه‌م
تێکه‌ڵاوه! ئه‌و خانمه
سه‌ربه‌رزه هاته وه‌ڵام و
فه‌رموی ماوه‌ێێکی زۆر پێش
ئێستا هۆنراوه‌ێێکی تۆمان
له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت
چاوپێکه‌وت ناوی باوکی ئێمه‌ی
تیدابو (موسته‌فا فه‌رج)
هه‌مو له‌خۆشیانا ده‌سمان کرد
به‌گریان، گریانی سه‌ر
به‌رزی، که‌ئێمه ڕۆڵه‌ی
شه‌هیدی کوردستانین و
ئه‌وه‌تا له‌بیر نه‌کراوین،
به‌تایبه‌تی من که ته‌مه‌نم
ساڵێێک بووه که باوکم شهید
کراوه. من هه‌ست ناکه‌م که
باوکی خۆم دیوه، ته‌نها هه‌ست
به‌وه ئه‌که‌م که‌دایکم
هه‌موجارێ ئه‌یوت پێمان،
ڕۆڵه ئه‌گه‌ر که‌سێیک هاته
لاتانه‌وه، ویستی ده‌س
به‌سه‌رتانابێنێ، وابزانی
ئێوه هه‌تیون، مه‌هێڵن، بڵێن
ئێمه هه‌تیو نیین، باوکمان
له‌ڕێگه‌ی کوردستاندا شهید
کراوه، خۆمان به‌ڕۆڵه‌ی
کوردستان ئه‌زانین. هه‌ربۆ
نمونه، دیاره نازانم له‌چه‌م
چه‌ماڵ که‌ریم ئا‌غا
ئه‌ناسیت یاننا، به بیرم دێت
له‌ده‌ره‌وه بوم ئه‌ویش
له‌ولاوه له‌گه‌ڵ چه‌ند
پیاوێێکدا وه‌ستابون. کاتێ
هات به‌لامه‌وه‌و
یه‌کسه‌رده‌ستی
به‌سه‌ر‌مداهێنا. خێرا
دورکه‌وتمه‌وه‌و ووتم من
هه‌تیونیم،باوکم شه‌هیدی
کوردستانه.خێرا
ڕامکردوڕۆیشتمه‌وه.دوای
که‌مێک دیتم هاتن بۆ ماڵه‌وه
بۆلای دایکم، زۆرده‌ست خۆش
که‌ریان لێ کرد بۆ ئه‌و
په‌روه‌رده کردنه‌ی ئێێمه.
به‌ڵام کاکه نه‌جمه‌دین،
براێێکی تریشم
له‌ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا شه‌هید
کراو ژن و منداڵه‌کانی به‌بێ
که‌س مانه‌وه، هه‌تاکو
ماوه‌ێێک هه‌مو په‌راگه‌نده‌ی
هه‌نده‌ران بوین زۆر بێ
نازبوین. هه‌ندێێکان که‌وتینه
ئه‌ڵمانیاوه‌و، هه‌ندێێکیش
واله‌هۆڵه‌نداین منیش به‌م
دوواییه‌که‌وتمه
ئه‌مریکاوه.هه‌رله‌و‌ساوه
که‌هۆنراوه‌که‌تمان خوێنده‌وه
ئیتر ئه‌وه ئێمه بیرمان
له‌وه ئه‌کرده‌وه، ئه‌مان
ووت خودایه چۆن بتوانین
په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ین مادام
باوکمان ئه‌ناسێت. تۆبڵێی
ئه‌وبزانێ که‌باوکمان
پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیده؟ چونکه
شتیی وامان دیوه،گومانمان
په‌یدا کردووه،که باوکمان
پێشمه‌رگه‌بوبێی کاتێ شه‌هید
کراوه، که‌چاومان
به‌شعره‌که‌ت که‌وت، هه‌مو
ده‌سمان کرد به‌گریان،
له‌خۆشیا ووتمان ئه‌وه‌نیه
ناوی باوکمان ئه‌هێنن!! بۆیی
زۆرحه‌ز ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر
بتوانی وکاتت هه‌یه باسی
باوکم بۆ بکه‌یت که‌چۆن
بوه‌و، که‌ی بووه
به‌پێشمه‌رگه؟؟. هیچم
بۆنه‌ماو گه‌شکه ێێک گرتمی و
چاوه‌کانم پڕبون له‌فرمێسکو
نه‌متوانی کت‌وپڕ بێمه
وه‌ڵام،به‌ڵام ناچار له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێ نه‌کات
که‌من ئه‌گریم. به‌گه‌رووێێکی
ته‌نگه‌وه هاتمه وه‌ڵام.
خۆشکه‌که‌م تۆ ڕۆڵه‌ی که‌ڵه
پیاوو پێشمه‌رگه‌ێێکی
قاره‌مانی، کێ هه‌یه ئه‌گه‌ر
له‌ڕێبازی کوردایه‌تیه‌وه
نزیییک بوبێت،
له‌سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی
ئه‌یلولی مه‌زندا، له ڕێزی
پارتی و پێشمه‌رگایه‌تیدا،
به‌تایبه‌ت له سنوری
پارێزگای که‌رکوکدا،
موسته‌فا فه‌ره‌ج نه‌ناسێت؟
باوکی تۆ خاوه‌ن داستانێکه
له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا، بو به
سه‌ر مه‌شق بۆ پێشمه‌رگه
ئازا‌و دلێره‌کانی
کوردستان،که‌پێش مه‌رگه
ئه‌توانێت له‌هه‌رجێگاێێکدا
که‌بیه‌وێت،به‌ربین به‌هێزی
داگیرکه‌ربگرێت!!
به‌ڵێێ،به‌ڵێێ خوشکه
خاتونه‌که‌م باش
بزانه(موسته‌فا فه‌ره‌ج) ئه‌و
پێشمه‌رگه سه‌رپه‌له
قاره‌مانه‌بو، که‌داستانی
کوێره‌که‌ی له‌بان مه‌قان
تۆمارکردو، به‌خوێنی گه‌شیی
شه‌قامه‌کانی ناوشاری
که‌رکوکی سورکرد له‌ڕوی
دوژمنداو، پیانی ووت ئێره
سنوری کوردستانه‌و بڤه‌یه بۆ
داگیرکه‌ران! به‌ڵێ خۆ هه‌مو
ڕۆڵه‌ێێکی‌دڵسۆزی‌کورد،که‌ساڵی‌حه‌فتاوچواری‌شۆڕشی‌پیرۆزی‌ئه‌یلولی‌مه‌زنی
به‌سه‌رۆکایه‌تی باوکی ڕوحی
کورد موسته‌فا بارزانی
به‌بیربێت. له‌سنوری پارێزگای
که‌رکوکدا،داستانی
کوێره‌که‌شی به‌بیر دێت.
به‌ڵام من بۆ ڕێز لێنان
له‌شه‌هیدانی کوردستان و ڕیز
گرتن له‌ڕۆڵه‌ی شه‌هید،
ئه‌وداستانه ئه‌هێنمه‌وه بیر.
کوێره‌که: به‌وجێگایه
ئه‌وترێ، ئه‌که‌وێته نێوانی
قه‌ره‌هه‌نجیروگوندی چیمه‌نی
خوارو به‌دوری نزیکه‌ی پێنج
تاشه‌ش کیلۆمه‌تر له
ناوجه‌رگه‌ی ناوشاری
که‌رکوکه‌وه. دوژمن ئه‌وکاته
به‌قافڵه‌ی سه‌ربازی هاتوچۆی
له‌نێوانی که‌رکوکو سلێمانیدا
ئه‌کرد. له‌ڕوژدا
هه‌رله‌ترسی پێشمه‌رگه،
بۆئاگاداری شه‌هیدموسته‌فا
فه‌ره‌ج ئه‌وکاته پله‌ی
سه‌رپه‌ل بو.
ئاگادارئه‌بێته‌وه که میریی،
هێزێکی له‌سه‌ربازو، وجاشی
عه‌ره‌بی پێک هێناوه‌و
ئه‌یه‌وێ به‌ره‌وچه‌مچه‌ماڵ
بڕوات، شه‌هیدیش زۆربوێرانه
خۆی‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ێێکی
قاره‌مانی به‌رله‌نیوه ڕۆ
ئه‌گه‌نه کێره‌که‌و،چه‌ند
گردۆلکه‌ێێکی بچوک بچوک
به‌مبه‌روبه‌وبه‌ری
جاده‌گشتیه‌که‌دا هه‌یه،له‌وی
که‌مینیان بۆئه‌گرن.
که‌هێزه‌که دێت‌و ئه‌که‌ویته
ناو که‌مینه‌که‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که‌له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، دوژمن قه‌ت
له‌بیری ئه‌وه‌دا نه‌بو که
پێشمه‌رگه بتوانێ به‌ڕۆژ
له‌شوێنی واوله‌کاتی وادا
بێته سه‌ر جاده‌ی گشتی قیر.
به‌جۆرێ شه‌پرزه‌و سه‌ر
لێشێواو بوبون. هه‌ر هه‌وڵی
پاشه‌کشه کردن و خۆ
ده‌ربازکردنیان داب‌و،به‌ڵام
داخه‌که‌م چاره‌نوسی شه‌هید
وابو، له‌گه‌ڵ ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه نه‌به‌ر‌دیه‌دا،
کۆتایی به‌چالاکیه‌کانی بیت و
بکه‌وێته ڕێێ به‌ره‌و قافڵه‌ی
شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی
کوردستان، کاتێ له‌خۆشیاو
له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕداو،
له‌دوژمن ئه‌که‌وێته سه‌ر
پێێ، یه‌ک ده‌ستڕێژی گوله‌ی
به‌رئه‌که‌وێت و له‌پشتێنه‌ی
به‌ره‌و خوار، له‌کار
ئه‌که‌وێ به‌ڵام، شه‌هید
ئه‌بینێێ هێزه‌که‌ی دوژمن
ڕایان کرد‌و 31 یه‌ک لاشه‌یان
له‌سه‌ر چه‌قی جاده‌دا به‌جێ
هێشتوه. ئه‌زانێ هێزی تری
دوژمن دێن
به‌هاواره‌وه،به‌پێشمه‌رگه‌کانی
ئه‌ڵێت، ئێوه زوکه‌ن بڕۆن.
ته‌نها که‌ڵاشێنکۆفێکم
به‌شانه‌ێێکی پڕه‌وه لابه‌جێ
بهێڵن له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌ێێک،
بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و هێزه
گه‌ڕایه‌وه هه‌ندێتر بکوژم و
ئه‌مجارخۆم خۆم بکوژم
بابه‌زیندوویی ده‌ستی دوژمن
نه‌که‌وم! هه‌رچه‌نده
پێشمه‌گه‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه
ئه‌دن بیگرن به‌کۆڵه‌وه‌و
بیبن، به‌ڵام بێ سود ئه‌بێت و
ئه‌زانێت ده‌رباز نابن و
ئه‌وانیش توش ئه‌بن. پێیان
ئه‌ڵێت من تازه ڕۆیشتوم بڕۆن
تازووه ئیوه خۆتان ڕزگار
که‌ن، ئه‌و هێزه‌ی که‌دێ
له‌توانای ئێودا نابێ و
ئێوه‌ش شهێد ئه‌کرێن.
ناچارئه‌وانیش به‌گوێی
ئه‌که‌ن وکه‌ڵاشینکۆفێکی
به‌شانه‌ێێکی پڕله‌فیشه‌کو
ده‌مانچه‌ێێکی له‌لابه‌جێ
هێلن ئه‌ڕۆن. پاش ماوه‌ێێکی
که‌م هێزێێکی گه‌وره‌ی
سه‌ربازی له‌که‌رکوکه‌وه
ئه‌گه‌نه شوێنی شه‌ڕگه‌که‌و
ئه‌بینن ئه‌و هه‌مو لاشه‌یه
که‌وتووه‌و، پێشمه‌رگه‌ش
له‌وێ نه‌ماون. چاو ئه‌گێڕن
به‌دوای ڵاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا،
کاتێک ئه‌بینن لاشه‌ی
پێشمه‌رگه‌ێێک له‌ناو
لاشه‌کاندایه، به‌په‌ڵه
هه‌ڵه‌کوتنه سه‌ری،دیاره
ئه‌وێش خۆی ئاماده‌کردوه‌و،
له‌ژێره‌وه سه‌یریان ئه‌کات،
که‌نزیکی ئه‌بنه‌وه‌و،
سه‌لیه‌که‌ڵاشینکۆفه‌که‌یان
تیا خاڵی ئه‌کات و ئه‌مجار
به‌ده‌مانچه‌که فیشه‌کێک
به‌ناوچه‌وانی خۆیه‌وه ئه‌نێت
وخۆی شه‌هید ئه‌کات. ئه‌مجار
،جانه‌وه‌ره ترسنۆکه‌کان،
داخی دڵیان به‌وه هه‌ڵڕشت.
بۆسڕینه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی
شه‌رمه‌زاری ناوچه‌وانیان،
په‌تیان خسته هه‌ردو پایو،
لاشه پیرۆزه‌که‌یان خسته
دوای
ده‌بابه‌ێێکه‌وه‌وبه‌ناوشاره‌که‌ی
باوه‌گوڕگوڕدا ئه‌یان
گێڕا.دیاره که‌ئه‌و ڕۆژه
ماته‌مینی هه‌موماڵێکی
به‌شه‌ره‌فی ناوشاری که‌رکوکی
داگرت، له‌کوردوغه‌یری
کوردیش. چونکه ڕۆژه‌ڕه‌شی
حه‌ره‌س قه‌ومی به‌عسی 63.
هه‌مومرۆڤێکی شه‌ریفی
بیزارکردبوو،ئا ئه‌مه داستانی
نه‌به‌ردی شه‌هید موسته‌فا
فه‌ره‌ج بو، له‌کوێره‌که‌و
له‌چه‌قی جاده‌ی گشتیدا‌و
به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ!
ئیترئه‌گه‌رنه‌ته‌وه‌ێێک
ڕیزله‌ڕۆڵه‌ی شه‌هیدێێکی
ئه‌وها دڵیرنه‌گرێت ئه‌بێت
له‌سه‌ر چ بنه ماێێک
بێسه‌لمێنێ که‌ڕێزی گه‌لو
نیشتمانی له‌لا هه‌یه؟!!
به‌ڵام داخه‌که‌م،کاتێێ
باسه‌که‌م بۆخوشکه
خاتونه‌که‌م ته‌واوکرد.
هه‌ستم کرد قوڵپی گریان
به‌ربینی پێگرتووه‌ولێوی
ته‌ته‌ڵه ئه‌کات‌وهاته
وه‌ڵام.کاکه نه‌جمه‌دین من
نه‌م ئه‌زانی باوکم
سه‌رپه‌لیش بووه، دیاره
زۆرسه‌ربه‌رزین که‌که‌سانی
وه‌کو تۆ باوکمان ئه‌ناسێت
به‌وجۆره که‌من خۆم نامزانی
ئه‌وهابووه.چونکه
نه‌مدیبو.به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێمه‌ی‌نیگه‌ران کرد به‌م
دواییه، ئه‌وه‌بوکه‌دایکم
گه‌رایه‌وه که‌رکوک سه‌یری
کردبوباوکم به‌پێشمه‌رگه
نه‌نوسراوه، له‌لیستی
شه‌هیدانی تردایه! زۆرهه‌وڵی
دابوئه‌مجاکردبویان به
شه‌هیدی پێشمه‌رگه! له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شداماوه‌ێێک به‌ر
له‌ئێستادایکم چۆته‌وه
بۆکه‌رکوک سه‌ردانی لقی3
پارتی دیموکراتی کوردستانی
کردبوو. دیاره
له‌وسه‌رده‌مه‌ی باوکمداهه‌ر
ته‌نها پارتی دیموکراتی
کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی
بارزانی نه‌مر هه‌بو، داوای
لێیان کردبو که یارمه‌تی
بده‌ن له‌ڕوی
خانووه‌وه،تاکوبتوانێ
خۆیومنداڵه‌کانی
بگه‌ڕێنه‌وه‌که‌رکوک که
ناتوانێ زیاتر له‌هه‌نده‌ران
بژێێت. به‌ڵام به‌رپرسی لق3
به‌ڕیز وه‌لامی داوه‌ته‌وه من
ناتوانم خانوت بۆ دابین
بکه‌م، چونکه سه‌رۆک لێم
توڕه ئه‌بێت. دیاره به هیچ
جۆرێ یارمه‌تیان نه‌دابوو!
جائێستا دایکم نه‌خۆشه‌و
له‌گه‌ڵ خێزانی
براشه‌هیده‌که‌ی ترم و
منداڵه‌کانیان، هه‌ندێکیان
له‌ئه‌ڵمانیاو هه‌ندێکیشیان
له‌هۆڵه‌نده، ئه‌یانه‌ویت
بگه‌ڕینه‌وه بۆ که‌رکوک
به‌ڵام که‌س نیه یارمه‌تیان
بدات. ئێستا نازانین چی
بکه‌ین؟! دیاره پرسیارێێکی
زۆرسه‌خت بو بۆمن. ته‌نها
توانیم بڵێم خوشکی به‌ڕیز
ئێوه‌خاوه‌ن نازن. ئه‌بێت
هه‌مو که‌سێ ڕیزتان لێبگرێی.
بادایکت هه‌وڵ بدات بگاته
سه‌رۆک بارزانی، من دڵنیام
به‌س بڵێێ خێزانی شه‌هید
موسته‌فا فه‌ره‌جم هه‌رچی
بوێی به‌زیاده‌وه بۆی دابین
ئه‌کات. به‌ڵام داخه‌که‌م
که‌من هیچ نیم و بڕوام پێبکه
تاکو ئێستاکه‌ش ته‌نانه‌ت،
ناویشم نه‌له لیستی پێشمه‌گه
دێرینه‌کانداو نه‌له
کۆمه‌ڵه‌ی زیندانه
سیاسیه‌کاندا هه‌یه. ئه‌وه‌ی
پێم بکرێێ، ته‌نها ئه‌توانم
نوسراوێێک به‌ڵاو بکه‌مه‌وه
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌ویش
به‌ڵێنت پێی ئه‌ده‌م ئه‌نجامی
ئه‌ده‌م، به‌ڵام دیاره حه‌زیش
ئه‌که‌م ئه‌گه‌رئه‌گونجێ
ناوه‌که‌ت بزانم.دیاره
وه‌ڵامی دایه‌وه،ناوم
ئامینه‌و ئێستا
له‌ئه‌مریکادا ئه‌ژێم. بۆ
چونه‌که‌شت ته‌واوه به‌ڵام
به‌داخه‌وه ڕێگه‌مان پێناده‌ن
بگه‌ینه بارزانی ئه‌گینا، من
منداڵ بوم بۆ یه‌که‌م جار
چوینه خزمه‌تی کاک مه‌سعود
بارزانی له‌گه‌ڵ
دایکمدا،هه‌رسه‌یری منیکرد.
وتی به‌چاوی ئه‌زانم ئه‌وه
کچی شه‌هید موسته‌فایه.
به‌ڵام چۆن بگه‌ینه لای. له
وه‌ڵامدا وتم ئه‌توانن بچن بۆ
پاڕله‌مان هه‌ر له‌ده‌رگا
بڵێێن ئێمه خیزانی شه‌هیدین
وخزمی دوکتۆرناسیحین
ئه‌مانه‌وێت بیبینین هاته
وه‌ڵام، دوکتۆرکه‌ماڵیش
ئه‌مان ناسێت وچه‌ندجاریش
له‌ئه‌ڵمانیا هاتۆته ماڵمان
به‌ڵام..!دیاره منیش
هه‌رئه‌وه‌ندم گوت، بڵێم چیی.
کات ژمێرزۆری
خایاند‌و،نیگه‌رانی باڵی کێشا
به‌سه‌رهه‌ستو هۆشماو بیرم
کرده‌وه خوایه لێت
به‌زیادبێ،چانه‌بو شه‌هید
نه‌بوم، خۆ دیاره منیش زیاتر
له‌هه‌شت ساڵ کادیری و
پێشمه‌گایه‌تیم کرد. بێجگه
له‌چه‌ندین ساڵ ڕێخستنی نهێنی
ناوشاری که‌رکوکیش، به‌لام
چیبکه‌ین بۆڵاوه‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌مان. خوایه کورد
لێی نه‌قه‌ومیته‌وه. سه‌رۆکی
به‌ڕیز به‌هه‌مو شتێێک
ڕازیبن. کێ هه‌یه خێزانی
شه‌هید به‌وجۆره ببینێت و
ئیتربتوانی گیانی خۆی
به‌قوربانی گه‌له‌که‌ی بکات.
که‌به‌و جۆره گوێی بیستی
ناڵه‌ی ڕۆڵه‌ی شه‌هیدبێت!!!.
تێبینی:
ئه‌مه‌وێت زۆر داوای لێبوردن
بکه‌م له‌خوێنه‌رانی ئازیز‌و
به‌ڕێزو، که‌سوکاری شه‌هید
موسته‌فا فه‌ره‌جی
نه‌مر،چه‌ند خاڵێکم له‌باره‌ی
کات و ساته‌وه به‌هه‌ڵه
نوسیبوو.زۆر
به‌داخه‌وه،له‌سایتی
کوردستان نیت
وکه‌ڵاوڕۆژنه‌دا،هه‌ستم پێ
نه‌کربو،به‌هه‌ڵه‌کانه‌وه
به‌ڵاوکراوه‌ته‌وه.
وه‌به‌تایبه‌تیش داوای
لێبوردن له‌هه‌ردو سایتی
به‌رێز ئه‌که‌م.
شێخ
بزێنی
2/1/2008 |