|
ناوەندی
چاک شەش ساڵ کاری
بەردەوام و بەبەرهەم
هاووڵاتیانی
خۆشەویست
کەس و کاری سەربەرزی
قوربانیان
خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان
پارت و لایەنە سیاسی و
کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و
جەماوەری و پیشەییە کوردی و
کوردستانییەکان
مرۆڤ دۆستان لە هەر کوێیەک
هەن
ناوەندی چاک لە ڕێکەوتی
6-1-2002 بە بانگەوازی
ڕاگەیاندنی کەمپینی هەڵەبجە و
ئەنفال لە ژێر درووشمی "
هەموومان با لە ژێر جامانەکەی
عومەر خاوەر کۆببینەوە "
بوونی خۆی ڕاگەیاند ، وەک
کەمپینێک بۆ یەکخستنی هەوڵ و
تێکۆشانەکان بۆ ناساندنی دۆزی
ژینۆسایدی کورد و بە
دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە "
دەوڵەتان – کۆمپانیاکان-
کەسەکان " .هەر زۆر زوو توانی
وەک ڕێکخراوێکی بوێر لە
هەوڵوێست و داهێنەر لە
کارکردن و پشوودرێژ لە
هەوڵدان و بە سەلیقە لە
کارکردن لە ناو جەماوەر
بناسراێت ، لەوساوە تاکو
ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە
کوردی و بیانییەکانەوە
گوێبیستی کارو چالاکییەکانی
بوونە ، ڕۆژ نەبوو ناوەندی
چاک بە هەڵوێست و هەڵسوڕانی
میوانتان نەبوبێت
.
کارە زۆرو زەبەنەکانی ناوەندی
چاک لە 6 ساڵی ڕابردوودا ،
ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و
پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد
کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ و
پێشێلی ئازادییەکان ، ئامادە
بوونی لە هەموو ئەو بەرەو
ڕوبونەوانەی دژ بە کورد
ئەنجامدران ، ناوەندی چاکی
کردە خۆشەویستترین ناوەندی نا
حکوومی سەربەخۆ لە ئاستی
هەموو کوردستان
.
پاش 14 ساڵ لە هەردوو
کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال ،
ناوەندی چاک یەکەم ناوەند بوو
بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە
دیدێکی کوردی و کوردستانیانە
هاوکات لە کوردستان و
هاندەران ڕاگەیەنرا .
ئەگەر کارو چالاکییەکانی 6
ساڵەی چاک باس بکەین ،
پێویستمان بە 6 ساڵی دیکە
دەبێت ، 6 ساڵ شەو دانە دەم
ڕۆژەوە ، چاکی خۆشەویست و
ناسراو کرد ، چاک لە هەوڵی بە
دادگایی گەیاندنی نەزار
خەزرەجی و وەفیق
سامەڕائییەوە تاکو سکاڵا
تۆمار کردن لەسەر زۆر
تاوانکاری دیکە هاوکار ولە
ڕیزی پێشەوە بووە .
لە هەموو ئەو میحنەتانەی لە
تەواوی پارچەکانی کوردستان
بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە ،
چاک یەکەم دەنگ هەڵبڕ بووەو
لە سەنگەری پێشەوە بووە ، چۆن
بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە
ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی
کارەساتەکانی سەردەشت و قاڕنێ
و قەڵاتان و عامودای کردۆتەوە
، چۆن لە پێناو ئازادی بیروڕا
سوار چاکێکی نەترس بووە لە
داکۆکیکردن لە کەماڵی سەید
قادر بە زیاتریشەوە داکۆکی لە
ئیسماعیل محەمەدی و عەدنان
حەسەن پوور و هیوا بۆتیمار و
نورییە کەسپیر و شوانەی سەید
قادر و خەزنەوی کردووە .
چاک چالاکانە پشکداری لە دۆزی
دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد
، سکاڵاکەرانی بۆ دادگا
ئامادە کرد ، شایەدحاڵی بۆ
دۆزییەوە ، چەندین
خۆپیشاندانی سازو ئامادە کرد
، بەشێک گرنگ لە هەزێنەی
پارێزەری قوربانیانی دابینکرد
، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا
، پارساڵیش کۆمەڵێک دۆکۆمێنتی
پڕ بەهای پێشکەش بە دادگا
کرد لە سەر خودی ئانرات کە
دەنگدانەوەی باشیان لە
ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و
جیهانی هەبوو
.
چاک هەمیشە لە گەڵ خۆشی و
ئازارەکانی کوردستانیانی
سەرتاپای کوردستان ژیاوە ، لە
میحنەتەکانیان بە تەنیا
بەجێیانی نەهێشتووە ، لە گەڵ
قامیشلو و مهاباد و ماکۆ و
عامودا و کۆپانی لەسەر
شەقامەکان بووە ، لە کاتی
تۆپباران و هێرشی داگیر کەران
دەنگە زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی
جەماوەر بووە ، چۆن هەمیشە
لە گەڵ گەرمیانییەکان بووە
ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و
دیاربەکر . چاک چۆن سوتاوە بۆ
مافی قوربانیانی ئەنفال و
کیمیاباران ، چۆن لە پێشەوە
بووە بۆ داکۆکی لە کامیل و
ئەقلیمە ، ئاواش دژ بە
موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و
پێشمەگەی دێرین بووە بە جاش
تاوانکاران ، پاکسازی لیستی
شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع
و پاشگەزبوونەوەی لێکرد بە
خەون .
هاوکات لە 14-4-2006 و
21-8-2008 بووە دەستپێشخەر
بۆ جۆشدانی شەقام و
هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ
داخوازی مافە یاساییەکانی و
ناسینی کردەی ئەنفال بە
ژینۆساید و داوای لێبوردن
کردن لە کورد لە لایەن
حکوومەتی عێراقییەوە و
داواکردنی چارەنووسی
بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە
پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد
بە میسر ، هەروەها توانی
چەندین شایەدی گرنگ بۆ دادگای
باڵای تاوانەکان پەیدا بکات
لەوانە هەردوو پرۆفیسۆری
نەمساوی و بەلجیکی
.
چاک بەوە ناسراوە هەمیشە
دەستپێشخەر بووە نەک چاولێکەر
، داهێنەر بووە نەک لاسایی
کەر ، بوێر بووە نەک سازشکەر
، هەر بەم هۆیەشەوە کاتێک
مافی قوربانیانی ئەنفال پێشێل
کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ
بە بەرزترین پلەی
دەسەڵاتدارییەتی لە عێراقدا ،
لە ئەنجامیەوە فشاری زۆریشی
بۆ هێنرا تەنانەت لە لایەن
گروپێکەوە بە ناوی چاکەوە ،
وەلێ ملی نەدا بە
پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی
کارکردنی خۆی لاینەدا و
بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی
، چاک ئابلووقەو بایکۆت و
مەرگی سەربەرزانەی پێ
باشتربوو لەوەی ببێت بە بۆقی
دەسەڵاتداران .
پارساڵ ناوەندی چاک لە
دەستپێشخەرییەکی کەموێنەدا
توانی پشتگیری دەیان
پارلەمانتار لە سوید و نەرویج
و دانمارک و هۆڵەندا پەیدا
بکات بۆ ناساندنی ئەنفال بە
ژینۆساید ، ئەمەش وانەیەک بە
نرخ بوو بۆ گەلەکەمان ، لە
دوای ئەوە زۆر لایەنی دیکە
هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر .
مخابن دوای کۆنگرەی یەکەمی
چاک بەرەو ڕووی کۆمەڵێک کێشەی
درووستکراو بوینەوە لە لایەن
گروپێک هاوڕێی چاکەوە ، ئەو
کێشانە لە ئەنجامی گەشەی چاک
و ململانێ لەسەر
دەسەڵاتدارییەتی لەناو چاکەوە
هاتە ئاراوە ، ئاکامەکەی بە
جیابونەوەی ئەو دەستەیە گەیی
لە ناوەندی چاک لە بەرواری
22-9-2007 لهو کاتهوه
خۆمان لە هەموو کێشەو
وەڵامدانەوەیەکیان پاراستووە
.
کۆنگرەی دووەمی چاک کە لە
1\2-12-2007 لە ئاڵمانیا
بەسترا ، بە بەرنامەیەکی
دەوڵەمەند و تەواو نوێ لە
ئاستی ڕێکخراوەی جەماوەری
کوردی دەرچووە دەرێ ،
بەرنامەیەک دەتوانرێت بە
سەرەتایەکی باش بۆ کاری
ڕێکخراوەیی لە کوردستان
ناوبنرێت
.
لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی
گەلەکەمان و دۆستانی چاک
دەکەین پشتیوانی ناوەندی چاک
بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو
کێشە جۆراوجۆرانەی بۆی
درووست دەکرێت بەهۆی کارو
هەڵوێستەکانیەوە ، هاوکات
پەیمان دەدەین بەردەوام بین
لەسەر میتۆدی کارکردنی خۆمان
ئازایەتی و بوێری لە هەڵوێست
و داهێنەر و پشوودرێژ و
بەسەلیقە لە کارکردن.
یهکهم بانگهوازی
ڕاگهیاندنی چاک
http://www.chak.be/pages/Beyani%20Damezrandni%20CHAK.pdf
ناوەندی چاک
30-12-2008
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تێبینی : هەر بانگەوازو بەیانێک ئەم ئادرەسانەی لەسەر
نەبێت چاک لێی بەرپرس نییە
ئەگەر بەناوی ناوەندی
چاکیشەوە بێت
|