|
|
|||||||||
|
ئێمه |
بابه‌ت |
ماڵپه‌ره کوردیه‌کان |
وێنه‌ی که‌رکوک |
||||||
|
تۆبڵێی هاشمی نه‌زانێت،هه‌ڵه‌بجه‌وکه‌رکوک جمکانه‌ن؟!! نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی
دیاره ئاشکرابووه، بۆهه‌موڕۆڵه‌ێێکی کوردی‌دڵسۆز.که‌ئه‌م به‌رپرسه به‌ڕێزه‌عه‌ره‌بانه به‌بێ مه‌رامی سیاسی و تایبه‌تی ڕو له‌کوردستان ناکه‌ن!. دیاره به‌ڕیزیشی یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که به‌پله‌ی یه‌که‌م ئاسته‌نگ دروست ئه‌کات له‌جێ به‌جێکردنی ماده‌ی (140) به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پارێزگای که‌رکوکه‌وه!! به‌ڵام وه‌کو ده‌ر ئه‌که‌وێت، هاتنی ئه‌مجاره‌ی هه‌وڵێکه بۆ‌به‌ده‌ست هێنانی‌ئاسانکاری‌له‌ڕزگارکردنی تاوانبارانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌نفال وکیمیاباران!! ئاشکرایه که‌هه‌ڵوێستی ئه‌و له‌داکۆکی کردنی له تاوانباران، جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نیه. چونکه ئه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌مو که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی عه‌ره‌به، ته‌نها لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی نه‌بێت که‌سه‌ر به به‌ڕیز( عه‌بدلعزیز الحکیمه) به‌ڵام هه‌ڵوێستی به‌ڕێز تاریق هاشمی له‌ئاستی کینه له‌دڵه‌کانی وه‌کو (حارس ضاڕی و صالح موطلیگه) جابۆێێ هه‌ڵوێسته‌که‌یمان به‌ڵاوه سه‌یرنیه. ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه‌سه‌یره،ئه‌وڕێز لێنانه‌یه که‌لێی ئه‌گیرێ،له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمارمام جه‌لاله‌وه‌و، دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌که به‌تایبه‌ت شاری شه‌هید کراو. ده‌ر باره‌ی پێشوازی کردنی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕیز مام جه‌لام له‌فڕۆکه خانه، هه‌تاکو ئێستا له‌مێژوشدا نه‌بینراوه سه‌رۆک کۆمار پێشوازی له‌جێگره‌که‌ی خۆی بکات! ئیتر نازانین، چۆن هه‌ڵیسه نگێنین. ئێمه ئه‌زانین که‌به‌ڕێزیان که‌سایه تێێکی نمونه ییه له‌روی ڕیزگرتن له‌به‌رانبه‌ردا. به‌ڵام هه‌مو شتێکیش سنوری هه‌یه.ئه‌گونجا له‌جێگه‌ی مێوانداری کردنه‌که‌یدا،به‌هه‌مو جۆرێ ڕێزی لێبنێ، به‌ڵام نه‌ک چونی بۆ فڕۆکه خانه له‌کاتێکیشدا که‌هه‌رده‌م لێکه‌وه نزیکن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڵێت دۆستی یه‌کن و ماوه‌ێێکه یه‌کتریان نه‌بینیوه. به‌ڵام وادیاره زۆر به‌داخه‌وه.که‌ئێمه‌ی کورد،هه‌رده‌م که‌سایه‌تی خۆمان له‌به‌ر چاو به‌که‌م ئه‌گرین و، خۆمان زۆر له‌خوار بێگانه‌وه به‌که‌م دێێته به‌ر چاو!! ئه‌گینا به‌ڕێز تاریق هاشمی نه‌له‌ڕوی هه‌ڵوێست جوانی به‌رانبه‌ر به کوردوو، نه‌له‌ڕوی ده‌سه‌ڵاته‌وه شیاوی ئه‌وه نیه، که‌که‌سایه‌تێێکی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێز مام جه‌لال له‌فڕۆکه خانه پێشوازی لێبکات!!. له‌لاێێکی تریشه‌وه،له‌وه‌ش سه‌یرتر پێشوازی لێکردنی‌جه‌ماوه‌ری شاری شه‌هیدان بوو! که‌هه‌نده به‌دڵپاکیه‌وه پێشوازیان لێ ئه‌کردو،داخوازیه‌کانیان ئه‌خسته‌ڕوو بۆی،وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات بێت و ڕوی کردبێته لایان، ئه‌وه‌یان له‌بیر چو بوه‌وه، که ئه‌م جێگری پێشمه‌گه به ئه‌مه‌که‌که‌ی خۆیانه‌و به‌ڵام داخه‌که‌م، وه‌کو له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد نامه‌وێت دوباره‌ی بکه‌مه‌وه!! به‌ڕێز هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار له سه‌ردانی ئاواره عه‌ره‌به‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌داو،له‌کاتی دوانه‌کانیدا بۆیان. داوای لێیان کردکه ئه‌بێت گیانیان به‌خت که‌ن له‌پێناوی‌کوردستاندا! به‌ڵام ئێمه‌تێناگه‌ین ئه‌بێت مه‌به‌ستی چیی بێت؟ ئایه مه‌به‌ستی گیان به‌ختکردنیانه‌له‌پێناوی به‌رگری لێکردنی له‌سه‌ربه‌خۆی و ئازادی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خزمه‌ت گوزاری بۆ گه‌لی کوردستان. وه‌یا داگیرکردنی و ڕزگار کردنی له‌ده‌ستی کورد‌و، به‌عه‌ره‌ب کردنی بۆ، ئومه‌ی عه‌ره‌بیه تاکوپارێزگاری له‌عروبیه‌تی ئیراق بکرێت؟؟!!،به‌ڵام ئه‌بێت کێی وه‌ڵام بداته‌وه؟دیاره له هه‌ڵوێسته سیاسیه نهێنیه‌کاندا، هه‌ر سیاسه‌ت مه‌داره‌کان دێنه وه‌ڵام. ئه‌وانیش دیاره به‌پشت به‌ستن به ڕوداوه‌کانی ڕۆژگارو، سود وه‌رگرتن له‌هه‌ستی مرۆڤایه‌تی‌و که‌سایه‌تی خاوه‌ن ووته. جائێمه هه‌رچه‌نده که‌سیاسه‌ت مه‌داریش نین،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌نزیکه‌وه زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه‌و نه‌شاراوه‌یه. مه‌به‌ستی دوهه‌میانه! بۆ سه‌لماندنی ڕاستیش، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی به‌هێزو زیندو له‌به‌ر چاوه! بۆ نمونه‌ش. ته‌نها پارێزگای که‌رکوکمان به‌سه! که‌خۆی زۆر باش ئه‌زانێت شارێکی کوردستانیه‌و،به‌ڵام خۆی لێی گیل ئه‌کات،ته‌نانه‌ت بێگومان له‌سه‌دا په‌نجای کورد نازانێت،که بێجگه له عه‌ره‌بی وه‌ک ئه‌ڵێن هاورده. ئه‌ی عه‌شیره‌تی جبوری،که‌ی هێنرانه سنوری پارێزگای که‌رکوک! به‌ڵام به‌ڕێزی زۆر باش ئه‌زانێت که‌ئه‌و عه‌شێره‌ته‌ش که‌ی هاتونه، هێشتا له‌ته‌مه‌نی خۆی تێنه‌په‌ڕیوه،هه‌رچه‌نده کوردکێشه‌ی له‌سه‌رئه‌وان نیه‌و دژایه‌تیشیان ناکات و نه‌شی کردووه. جائه‌گه‌ر به‌ڕێز هاشمی به‌وجۆره دڵسۆزی گه‌لی کورد بێت ئه‌بێت باش له‌وه‌بگات،کورد ، له‌هه‌ڵه‌بجه بێت، یاله‌که‌رکوک، یاله کرماشان‌و ،ورمێ وه‌یا قامیشلوو، دیاربکر. هه‌ر کورده‌و یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه! سه‌ربانێکه‌و دوهه‌وا، له‌هیچ که‌س قه‌بوڵ ناکرێێ! هه‌ڵه‌بجه‌و که‌رکوک. دوده‌سته خوشکی یه‌کن،هه‌ڵه‌بجه‌یان گه‌ر به‌گازی ژه‌هراوی کۆکوژ،شه‌هیدو بریندارکرد.که‌رکوکیشیان به‌ئه‌نفال وته‌عریب کردن به‌هه‌مان شێوه به‌وده‌رده برد!! که‌رکوکو هه‌ڵه‌بجه به‌بێ یه‌ک ناژین،چونکه خوشکی حه‌رام زاده نین، ئه‌وه‌ی ئه‌تانه‌وێت بیکه‌ن بۆ ساڕ‌ێژ کردنی برینه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید. پێشا بیکه‌ن بۆ ده‌سته خۆشکه گه‌وره‌که‌ی، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌که‌ن، چونکه ئه‌وان ده‌سته خوشکی یه‌کن و جمکانه‌ی ته‌نها داکێکن. کورد نه‌یدزی ون.له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم، له‌مڕۆ به‌دواوه پێویسته کورد زۆر به‌ڕاشکاوانه هه‌ستی خۆی ده‌ر بڕێێ. ڕێگه نه‌دات نه‌یاره‌کانی وابزانن ئه‌توانن بیان خه‌ڵه‌تێنن.هاتنی ئه‌مجاره‌ی تاریق هاشمی ته‌نها مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئه‌یه‌وێت شتێک به‌ده‌ست بێنێت، بۆڕزگار کردنی برا دڵسۆزه تاوانباره‌کانی، له‌پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی گازی ژه‌هراوی وئه‌نفالی به‌د ناودا!. به‌بێ شه‌رمکردن باس له‌سوڵتان هاشم ئه‌کات،که‌سه‌ربازبوه‌و،بڕیاری به‌جێگه‌یاندوه ئه‌ی عه‌لی حه‌سن مه‌جیدو، تاها یاسین ڕه‌مه‌زان و ئه‌وانیتر، سه‌ماکه‌ری گازینوکان بون؟؟عه‌لی کیمیاویش ده‌ره‌جه‌ی سه‌ربازی نیه وه‌ک سوڵتان هاشم؟ به‌ڵام چاکتروایه به‌ڕێز هاشمی هه‌وڵی ده‌رکردنی لێبوردن بدات بۆ عزه‌ت دوری که هێشتا نه‌شگیراوه به‌ڵکوخۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌وکۆتای به‌چه‌کداره‌کان بهێنێ، خۆدیاره ئه‌ویش ده‌ره‌جه دارێکی سه‌ربازیه‌و پله‌کانیشی دیارن به‌سه‌ر شانیه‌وه، هه‌موشیان ته‌نها دلسۆزوو خزمه‌تکارێکی به‌ئه‌مه‌کی دیکتاتور بۆن ئه‌گه‌رتاوانباربن،هه‌مویان تاوانبارن!! به‌ڵام من وه‌کو که‌رکوکی ێێک، ئاگاداری به‌ڕێز تاریق هاشمی ئه‌که‌مه‌وه، دڵنیابێت، ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی به‌ڕێزیش، به‌هه‌رهۆکارێک ڕازی بکه‌ن به‌لێبوردن له‌وتاونبارانه. ئه‌وه جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردی دڵسۆز به‌گشتی و، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌یدوو که‌رکوکیش به‌تایبه‌تی، سازش له‌سه‌ر سه‌زادانیان ناکه‌ن به‌هیچ جۆرێ!!!.
-
ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆزی نیشتیمان په‌روه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناخی دڵه‌وه هیچ کاتێ بۆ خزمه‌ت کردنی کورد و کوردستان ماندونه ناسانه خۆبه‌خشانه کاریان کردوه وه کارده‌که‌ن به‌و ئومێده‌یی شان به‌شانی یه‌کتر بۆ خزمه‌ت کردنی سه‌رجه‌م خاکی کوردستان و شاری که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و سه‌ر جه‌م ناوچه‌کانی تری دابراوی کوردستان به گشتی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ڕۆژنامه‌ی گشتی ئازاد و سه‌ربه‌خۆییه بۆیه سه‌ربه‌هیچ حیزب و رێک خراوێک نییه، ئامانجه کانی تێ کۆشان و خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه وبۆخزمه‌تکردنی شاری که‌رکوک وناوچه‌دابراوه‌کان سه‌رجه‌م کوردستان به‌گشتی وه تێده کۆشێت بۆ گڕانه وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی نیشتیمان ،وه ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ له هه‌رفه‌رمان گه‌یه‌ک یان هه‌ر پۆستێکی لێپرسراویدان وه هه‌ر جۆره‌که‌متر خه‌م ییه‌ک بکه‌ن له‌و ئه‌رکه‌ی پێان سپێردراوه کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان ده‌نگیان پێ داوه زۆربه ئازادانه هه‌رکه‌مته‌رخه‌میه‌کیان کرد یان بینره بڵاوی ده‌کینه‌وه، وه هیوادارین هه‌ر نوسه‌رێک یان هه‌رکه‌سێک که بابه‌ت یان وتار ئه‌نێرن بۆ ئێمه تکایه با ناو‌و ئیمایڵی ته‌واوی خۆیان بنێرن بۆمان وه بۆناردنی بابه‌ت و وتاره کانتان تکایه بچنه به‌شی په‌یوه‌ندی که‌له‌سه‌روه نوسراوه ته‌واوی ئاسان کاری کراوه بۆ هه‌مووان بۆ ناردنی نوسینه‌کانتان وه بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و تێبینیه یه‌ک ئه‌توانن په‌یوه‌ندی مان پی وه‌بکه‌ن به‌م ئیمایڵه ی خۆاره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی داهاتوی که‌رکوک (هیوا ئه‌حمه‌د شوانی) له‌گه‌ڵ ڕێزم dahato@dahato.com |
|||||||||