|
کۆنگرەیەکی
"نێونەتەوەیی" بۆ
بازرگانیکردن بە
ئەنفالکراوەکان
– هیشام ئاکرەیی
پێش
نزیکەی دوو مانگ لە لایەن
نووسەرێکی بەڕێزەوە ئاگادار
کرامەوە کە بەنایزن
کۆنگرەیەکی نێونەتەوەیی
سەبارەت ئەنفال و جینوساید
گرێ بدەن و داوای هاوکاری و
بەشداربوون لەو کۆنگرەیەدا
لە بەندە کرا. بەر ئەوەی
بزانم ئەوانەی کۆنگرەکە ڕێک
دەخەن کێن و لەبەر ئەوەی ئەو
کەسەی پەیوەندی بە منەوە
کردبوو کەسانێکی هێژا بوو،
پێخۆشحاڵ بووم بەو هەوڵە و
داوای ڕۆنکردنەوەم لێ کرد و
پرسیاری ڕێکخەرانی ئەو
کۆنگرەیەم کرد. لەدوای
قسەوباسێکی کورت بۆم دەرکەوت
کە ئەو کۆنگرەیە لە لایەن
بەشێکی ناو حکومەتی هەرێمی
کوردستاندا بانگەشە بۆ کراوە
و چەند کەسانێک دەست نیشان
کراون بۆ میوانداریکردن و
ئامادەکردنی ئەو کۆنگرەیە.
لەدوای ئاشکرا بوونی نەخشەی
ئەو کۆنگرەیە، دڵنیا بووم کە
تاوانێکی تر لە ئارادا هەیە
بەرامبەر قوربانیانی ئەنفال و
چەند کەسانێک بە پاڵپشتی
بەناو حکومەتی هەرێمی
کوردستان و لە ڕاستیدا
پارتێکی ناو حکومەتی هەرێمدا
دەیانەوێت بازرگانی و تیجارەت
بە ئەنفال و قوربانیانی
ئەنفال بکەن و کەمتەرخەمی و
تاوانەکانی خۆیان بەو
کۆنگرەیە بشارنەوە.
بازرگانیەکەی ئەم جارە
"نێونەتەوەیییە". بەو واتایەی
دەیانەوێت لە چەندین وەڵاتی
دونیا خەڵک میوانداری بکەن
و دەیان هەزار دۆلار تەرخان
کراون بۆ ئەو کۆنگرەیە. ئەو
ناوە دروست کراوی بەندە نییە
بەڵکوو خۆیان ناوی ناوە
(کۆنگرەی نێونەتەوەیی
ئەنفال و جینوساید لە
کوردستان).
بۆ بەشداری کردن و بەشداربوون
لە کۆنگرەیەدا تاوانە؟؟؟
بۆ ئەو کۆنگرەیە
بازرگانیکردنە کردنە بە
ئەنفالکراوەکان؟؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دوو
پرسیارە و بە داوای لێبوردنی
پێشوەختەوە بۆ هەر بەڕێزێک
دەیەوێت لەو کۆنگرەیەدا
بەشداربێت دەڵێم:
1- حکومەتی هەرێمی کوردستان و
پارتی و یەکێتی تاوەکوو ئێستا
هیچ کارێکی جدییان بۆ ئەنفال
و ئەنفالکردوەکانیان نەکردوە،
سەرەڕای تێپەڕبوونی 16 ساڵ
بەسەر دەسەڵاتدارێتیان لە
باشووری کوردستان و کەوتنی
سامانی کوردستان لەناو
دەستیاندا. هەر بۆیەش ئەوان
بەشێکن لە تاوان نەک قوربانین
تاوەکوو خۆیان بکەنە نوێنەری
ئەنفالکراوەکان.
2- حکومەتی هەرێمی کوردستان و
پارتی و یەکێتی بە پلانێکی
دیاریکراوەوە یارمەتی
ئەنفالکردوەکانیان نەداوە، لە
کاتێکدا ئەوان هەموو سامانی
کوردستان بۆ بەرپرسیارانی
خۆیان تەرخان کردوە. ئەوانە
پارەی کوردستانیان بۆ خۆیان
دزیوە بە بەشی
ئەنفالکراوەکانیشەوە. دەیان
بەرپرسیاری ئەوان لە
پێلاودڕاوێکەوە بۆتە
مەلیۆنێری دۆلاراوا و
فەرعوناوا.
3- ئەو تەوەرانەی ئەوان دایان
ناون بۆ ئەو کۆنگرەیە دەکرا
پێش ئێستا بە دەیان ساڵ
جێبەجێ کرابانە، دواکەوتنی
لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی
ئەنفال و جینوسایدی کورد لە
سەر شانی پارتی و یەکێتییە و
ئەوان کەمترەخەمن لە
کارەکانیاندا، هەر بۆیەش
ئەوان دەرهەق ئەنفال و
ئەنفالکراوەکان تاوانبارن.
ئەگەر ئەوانەی سەرەوە
بازرگانی و تاوانی ناڕاستەوخۆ
بن بە ئەنفال و هەڵەبجە، ئەوە
ئەو خاڵانەی خوارەوە تاوانی
ڕاستەوخۆن:
4- ئەوە حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پارتی و یەکێتین،
نایەڵن تاوانبارانی ئەنفالی
وەک سوڵتان هاشم و هەتتا عەلی
حەسەن مەجید لە سێدارە بدرێن،
ئەمەش واتای ئەوەیە کە پارتی
ویەکێتی و حکومەتی هەرێمی
کوردستان تاوانباران دەپارێزن
و بەم کردەوەیەش لە یەک
بەرەدان لەکەڵ عەلی حەسەن
مەجیدەکان.
5- هەموو تاوانبارانی ئەنفال
( لە سەرۆک جاشە کوردەکان و
ئیستخباراتی کورد و ئەوانی
تر) لە ڕێزەکانی ئەو دوو
پارتەدا کۆبۆنەتەوە و پلە و
پایەی بەرزیان پێان دراوە،
کەواتە پارتی و یەکێتی لە یەک
سەنگەردان لەگەڵ تاوانباران و
سەرۆک جاشەکان نەک
ئەنفالکراوەکان.
6- تاوەکوو حاڵًی
حازریش یەک تاوانباری ئەنفال
( هەر بۆ ناویش) لە باشووری
کوردستان دادگایی نەکراوە،
بەڵکوو ئەو تاوانبارانەی
حکومەتی عێراقیش داوایان
دەکات حکومەتی هەرێم و پارتی
و یەکێتی دەیان پارێزن. ئەوەش
(شاردنەوەی تاوان و
تاوانبارانە) کە لە ڕۆی
یاسایییەوە بەرپرسیاریەتی
هەیە.
لەبەر ئەم هۆیانەی سەرەوە
بەشداریکردن لەو کۆنگرەیەدا
بە ناوی ئەنفال و
ئەنفالکراوەکان:
ا-
ڕۆ سپی کردنی هەندێ کەسانی
تێدایە کە تاوەکوو ئەمرۆش
تاوانباران دەپارێزن و
مافەکانی ئەنفالکراوەکانیان
زەبت کردوە.
ب-
دانی ڕۆڵێکە بە لایەنێک کە بە
شێکە لە دەسەڵاتی عێراقی کە
نایەوێت دان بە جینوسایندی
گەلی کورددا بێنت و
دەرئەنجامەکانی ئەو جینوسایدە
قەرەبوو بکاتەوە.
ج-
بەشداربوونە لە هەوڵەکانی
حکومەتی هەرێمی کورستان و
پارتی و یەکێتی بۆ
پەراوێزکردنی چەندین ڕێکخراوی
چالاک کە بۆ جینوسایدی کورد
کاریان کردوە.
د-
بەشداربوونە لە سووربوونی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و
پارتی و یەکێتی لە پێشێلکردنی
مافەکانی ئەنفالکراوەکان و
قەرەبوونەکردنی کەسوکاری
قوربانیان.
ه-
بەشداربوونە لە مەشغوڵکردنی
جەماوەری کوردستان بە
کۆنگرەیەک کە تەنیا پارە تێدا
سەرف دەکرێت.
بەداخەوە هەندێ کەس تەنیا لە
پێناو سەفەرێکی بە خۆڕایی بۆ
باشووری کوردستان و (چەند
دۆلاڕێکی گیرفان) بە پارەی
ئەنفالکراوەکان ئامادەن
هەڵوێستی خۆیان بفرۆشن و
خۆیان بکەنە بەشێک لە پرۆسەی
بازرگانیکردن بە ئەنفال و
ئەنفالکراوەکان.
ئەگەر حکومەتی هەرێم و پارتی
ویەکێتی ڕاست دەکەن بابێن هەر
لە دەرەوەی وەڵات دەیان
کۆنفرانس لە تەلاری
پەرلەمانەکانی وڵاتانی
ئەورپادا بکەن. لە جیاتی
وەڵاتێک و بەشداری 100 یان
200 کەس هەزاران کەس
کۆبکرێنەوە. بەڵام دیارە
پرۆسەی بازرگانی کردن بە
پیرۆزیەکانی گەلی کوردستان
بەردەوامە و بودجەی هەرێم بە
ئارەزووی هەندێ کەسان بەکار
دەهێنرێت.
ئەوەی سەیر هەندێ لەو
کەسانەی ئەو کۆنگرەیە بەڕێوە
دەبەن و بەشداردەبن لەو
کۆنگرەیەدا ، خەڵکانی تریان
بە پاراستن یان پارتی لە
قەڵەم دەدا لە کاتێکدا ئێستا
شەڕیانە بۆ ئەوەی دەموچاوی
پاراستن ماکیاج بکەن و جوان
بکەن و لەو کۆنگرەیەدا بەشدار
بن. ئەوەی دەیەوێت
خزمەتی ئەنفال بکات دەتوانێت
بە زۆر شێوە ئەو کارە بکات
نەک بە بەشداربوون لە
کۆنگرەیەک کە لە لایەن چەند
لایەنێکەوە بەڕێوە دەبرێت کە
خۆیان مافی ئەنفالکراوەکانیان
خواردوە و تاوانباران
دەپارێزن و نایەڵن سزا بدرێن
و لیستی شەهێدانیان پر کردوە
لە جاش.. دیارە ئەو کۆنگرەیە
پەردە لەسەر هەندێ کەسان
لادەدات کە تاوەکوو ئێستا
خۆیان لە ژێر هەندێ پەردەو
وشەی بریقەداردا شاردبوەوە.
ههر وهکوو چۆن مۆنۆمێنتی
ههڵهبجه بۆ دهموچاو سپی
کردن و بازرگانیکردن به
ههڵهبجه و
ههڵهبجهییهنکان بهکار
دههێنرا، ئهم کۆنگرهیهش
جۆرێکی تره لهو مۆنۆمێنته.
|