ده‌نگ دانئێمه‌وێنه‌ی که‌رکوکئه‌رشیڤپه‌یوه‌ ندیلیستی ناوه‌کانماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کانسه‌ره‌کی

یادی٢٧ساڵه‌ی مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌قامبێژی به‌ناوبانگی كوردعه‌لی مه‌ردان به‌رز ڕاگیرا. ئاماده‌كردنی: هۆشیارمه‌لائه‌وره‌حمان ئێواره‌ی٢٦/٧/ ٢٠٠٨ له‌ئاهه‌نگێكی سیمینار   ئاسای بێ وێنه‌دا له‌ شاری ڤێننای پایته‌ختی نه‌مسا، یادی٢٧مین ساڵڕۆژی  هونه‌رمه‌ندعه‌لی مه‌ردان، كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ حیزبی شیوعی كوردستانی له‌  نه‌مسا ‌‌ئاماده‌كرابوو، به‌ڕیوه‌چوو،  ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ ڕه‌سه‌ن محه‌مه‌د ره‌ئووف كه‌ركوكی ومامۆستایانی پسپۆری بواری موزیك وئاوازی كوردی مامۆستا رزگارخۆشناو مامۆستایان عادل محه‌مه‌دكه‌ریم و شێرزاد حه‌یده‌ری و شێرزادره‌واندزی ئه‌نجام درا،  سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان كاره‌هونه‌ری وهه‌ندێ له‌بیره‌وه‌ری ونهێنیه ‌دانسقه‌كانی  گه‌نجینه‌ی هونه‌ره‌  له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌وه‌ به‌چه‌ند به‌شێك خوێنرایه‌وه‌  به‌دوایدا ووتاری حیزبی شیوعی له‌ لایه‌ن هاوڕێ ئاراسه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و ، پاشان حه‌مه‌ره‌ ئوف كه‌ركوكی به‌    ١٦گۆرانی نایابی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئاماده‌بووانی خرۆشاند،  ئه‌وه‌ی لێره‌دا كه‌ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبده‌م جیاوازی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی ئه‌م  ئاهه‌نگه‌بووكه‌ به‌جارێ هه‌موو ببوونه كۆرس بۆگۆرانیه‌هه‌ست بزوێنه‌كانی محه‌مه‌د‌ره‌ئووف كه‌ركوكی...،  بێوێنه‌یی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌وه‌دا بوو  كه‌ تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌ركوك ومه‌ردانی پێوه‌ دیاربوو به‌ دوور له‌ڕتمی خێرای هه‌ڵپه‌ڕكێ و شێوانشێو.جگه‌ له‌وه‌ش  هونه‌رمه‌ند كه‌ركوكی  ٦ گۆرانی  له‌ گۆرانیه‌كانی خۆی به‌ ئاوێزانی هارمۆنی عوده‌كه‌ی مامۆستارزگارخۆشناو پێشكه‌ش  به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ كرد.  ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌  گۆرانی ومێلۆدیه‌كانی ئاوێزانی دۆخی ئێستای كه‌ركوك كرابوو هه‌ر بۆیه‌ ئاماده‌بووانی به‌جۆرێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو هێنایه‌ گریان............! ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ به‌و شێوه‌یه‌ئه‌نجام بدرێ بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر داوای گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ‌ بكه‌ن،  سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌كامێرای كوردسات تۆماركراوه‌له‌لایه‌ن كاك سیروان ره‌ئوفه‌وه............................ ئاماده‌كردنی: هۆشیارمه‌لائه‌وره‌حمان

ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر. ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناخی دڵه‌وه‌ هیچ کاتێ بۆ خزمه‌ت کردنی کورد و کوردستان ماندونه‌ و ناسانه‌ خۆبه‌خشانه‌ کاریان کردوه‌ وه‌ کارده‌که‌ن ، به‌و ئومێده‌یی شان به‌شانی یه‌کتر بۆ خزمه‌ت کردنی سه‌رجه‌م خاکی کوردستان و شاری که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و سه‌ر جه‌م ناوچه  دابراوه‌ کانی تری  کوردستان به‌ گشتی, (ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ڕۆژنامه‌ی گشتی ئازاده‌ و سه‌ربه‌خۆییه‌ بۆیه)‌ سه‌ربه‌هیچ حیزب و رێک خراوێک نییه‌، ئامانجه‌ کانی تێ کۆشان و خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌ وبۆخزمه‌تکردنی  شاری که‌رکوک وناوچه‌دابراوه‌کان  سه‌رجه‌م کوردستان به‌گشتی  وه‌ تێده‌ کۆشێت بۆ گڕانه‌ وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی نیشتیمان ،وه‌ ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رفه‌رمان گه‌یه‌ک یان  هه‌ر پۆستێکی لێپرسراویدان وه‌ هه‌ر جۆره‌که‌متر خه‌م ییه‌ک بکه‌ن له‌و ئه‌رکه‌ی پێان سپێردراوه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان ده‌نگیان پێ داوه‌ زۆربه‌ ئازادانه‌ هه‌رکه‌مته‌رخه‌میه‌کیان کرد یان بینره‌ بڵاوی ده‌کینه‌وه‌، وه‌ هیوادارین هه‌ر نوسه‌رێک یان هه‌رکه‌سێک که‌ بابه‌ت یان وتار ئه‌نێرن بۆ ئێمه‌ تکایه‌ با ناوو ئیمایڵی ته‌واوی خۆیان بنێرن بۆمان  وه‌ بۆناردنی بابه‌ت و وتاره‌ کانتان تکایه‌ بچنه‌ به‌شی په‌یوه‌ندی که‌له‌سه‌روه‌ نوسراوه‌  ته‌واوی ئاسان کاری کراوه‌ بۆ هه‌مووان بۆ ناردنی نوسینه‌کانتان

وه‌ بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌ یه‌ک  ئه‌توانن په‌یوه‌ندی مان پی وه‌بکه‌ن به‌م ئیمایڵه ی خۆاره‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی داهاتوی که‌رکوک (هیوا ئه‌حمه‌د شوانی) له‌گه‌ڵ ڕێزم . dahato@dahato.com