|
كه‌ركوك شارێكی عـێراقـییه یان توركی؟
نجم ا‌لدین احمد شوان
به
بیستنی ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك كۆمار مام جه‌لال بۆ ئۆردوغانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه له‌و گوفـتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا مام
جه‌لال ده‌ڵێت ئێمه مه‌به‌ستمان گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك نییه
بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها مه‌به‌ستمان هه‌ڕه‌شه كردنه له
په‌رله‌مانی عـێراق.
به‌ڕاستی ئه‌م وه‌ڵامه لاوازه‌ی سه‌رۆك كۆمار نه‌ك
ته‌نها لاوازی و ترسنۆكی كورد نیشان ئه‌دات به‌رانبه‌ر به وڵاتێكی
دوژمن، به‌ڵكو لاوازی و ترسنۆكی وڵاتێكی عه‌ره‌بی ئه‌سه‌لمێنێت
بۆحوكمه‌ته لاواز و له‌ق و لۆقه‌كه‌ی ئۆردو‌غان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا
ئه‌م جۆره لێدوانه جێگای گومانه له دڵسۆزی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بۆ
خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ئه‌و خوێنه گه‌شه‌ی دوێنێ له كه‌ركوكدا ڕژا
له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا.
پێویست بوو له سه‌ر مام جه‌لال بێ دڵه‌ڕاوكێ و به پشت
به‌ستن به كورد كه ڕۆژانه شه‌قام و كووچه و جاده‌كانیان پڕ كردووه
به ووتنی هـوتافی جۆراوجۆر بۆ خۆبه‌خت كردن له پێناوی خاكی
كوردستاندا وه‌ڵامێكی دیكه‌ی بدایه‌ته‌وه چونكه له توركیادا ٢٥
میلیون كورد هه‌یه كه تا ئێستا مافی ئاخافتنیان به زووبانی كوردی لێ
قه‌ده‌غه‌یه.
ده‌بوایه مام جه‌لال بیوتایه : ئێمه هیچ ناڵێین
هێشتا تۆ ناڕازیت جه‌ناب؟
به‌داخه‌وه وه‌ڵامه له‌رزۆكه‌كه‌ی مام جه‌لال ترس و
بێ ئومێدییه‌كی به‌رفراوانی له ناو دڵی هه‌موو كوردێكدا دروست كرد،
ده‌بوایه مام جه‌لال بیزانیبایه كه عـێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و
خاوه‌نی ده‌ستورێكه كه ٨٠٪ خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، بڤه‌یه بۆ
ئۆردو‌غان ئه‌و ده‌ستوره به‌هه‌ن نه‌گرێت چونكه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا
كۆله‌گه‌ی هه‌ره‌س نه‌هێنانی ئه‌م وڵاته‌یه و له ڕوخاندن
پاراستوویه‌تی.
له ڕۆژی ٢٢/٧/٢٠٠٨ دا هاوپه‌یمانه‌كانی كورد
ئه‌وانه‌ی پێش ڕوخاندنی دیكتاتۆر له كوردستان داڵده درابوون به
كودتایه‌ك له په‌رله‌مانی عـێراقـدا بۆ به‌چاڵنانی ماده‌ی ١٤٠ ماده‌ی
٢٤ یان پێشنیار و جێگیر كرد بۆ لاواز كردنی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تی كورد
كه خاوه‌ن سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و تێكۆشانه.
سوپاس بۆ خودا ئه‌و پیلانه نه‌گریسه‌ی شیعه و سونه
سه‌رانی كوردی خه‌واڵوی به ئاگا هـێنا و میلله‌تی سته‌م دیده‌ش له
پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا بۆ پشتیوانی و پوچه‌ل كردنه‌وه‌ی
ئه‌و پیلانه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كانی كوردستان و
خوێنێكی زۆریشیان له‌م پشتیوانییه‌دا ڕژانده سه‌ر خاكی كه‌ركوكی دڵی
كوردستان.
به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك زۆر دره‌نگه و ده‌بووایه له‌كاتی لاوازی حكومه‌تی
ناوه‌ندیدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان بنواندایه نه‌ك ئێستا هه‌رچه‌نده
ئه‌مرۆ له سبه‌ی باشتره.
لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه تا ئێستا سه‌رۆك
وه‌زیرانی عـێراق مالكی ناڕه‌زایی دژ به هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك ده‌رنه‌بڕیوه، كه چی له‌ولاوه سه‌رۆك وه‌زیرانی
توركیا ڕه‌جه‌ب تاڵ ئۆردو‌غان سه‌غڵه‌ت بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئه‌نقه‌ره بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌ك
كه‌ركوكی دڵی كوردستان.
١/٨/٢٠٠٨
|