ده‌نگ دانئێمه‌وێنه‌ی که‌رکوکئه‌رشیڤپه‌یوه‌ ندیلیستی ناوه‌کانماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کانسه‌ره‌کی

رۆژی ١٤/٧/١٩٦٣ تاڵترین یاده‌ بۆ كوردی شاری كه‌ركوك ‌ 
له‌یادمه‌
ئه‌ی شاره‌که‌م
مێرد منداڵ بووم
له‌باوه‌شتا به‌تۆزێک خه‌و
چاوه‌کانم ڵێڵ ئه‌بوون و بزر ‌ئه‌بوویت
له‌به‌رچاووم  
هه‌ر وه‌کو خه‌و دێته‌ یادم
له‌رۆژێکی هاویندا
له‌گه‌ڵ گزنگی هه‌تاوا
گرمه‌ گرمی  هاره‌ی دۆزه‌ر
ته‌ق
و‌تۆقی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌ تۆرانێکان
له‌شۆریجه‌ له‌شیرینی خه‌وی به‌یان
هه‌ڵیان ساندین  له‌پێش چاوومان
خانۆكانمانیان خاپور کرد
له‌ژێر ئه‌و خۆره‌ گه‌رمه‌دا
حه‌شر ئاسا رایانگرتین
به‌برسیتی و به‌توینێتی
تائیواره‌ پاشان ووتیان
برۆن لێره‌ ده‌ی مه‌مێنن   ‌
له‌وکاته‌وه‌ ئاواره‌ بووین
به‌رێگا‌وه‌ به‌باوکم ووت
که‌گه‌وره‌ بووم ئه‌بم به‌پێشمه‌رگه‌ بۆ کورد
خه‌یاڵم کرد که‌وتمه‌ ده‌ریای خه‌یاڵه‌وه‌
خۆمم بینی پێشمه‌رگه‌م و چه‌ک له‌شانم
له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدام 
له‌ڕووی دووژمن ڕاوه‌ستاوم 
به‌بێ ترس هاوار ئه‌که‌م
من کوردم و خاوه‌ن خاک و نیشتیمانم
به‌ڵام ئێستا ئه‌ی شاره‌که‌م هه‌ر‌چه‌ند دوورم  
له‌خه‌ویشدا بزر نابی  له‌به‌رچاووم .‏
 
نجم الدین احمد شوان
١٢/٧/٢٠٠٨

 

ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر. ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناخی دڵه‌وه‌ هیچ کاتێ بۆ خزمه‌ت کردنی کورد و کوردستان ماندونه‌ و ناسانه‌ خۆبه‌خشانه‌ کاریان کردوه‌ وه‌ کارده‌که‌ن ، به‌و ئومێده‌یی شان به‌شانی یه‌کتر بۆ خزمه‌ت کردنی سه‌رجه‌م خاکی کوردستان و شاری که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و سه‌ر جه‌م ناوچه  دابراوه‌ کانی تری  کوردستان به‌ گشتی, (ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ڕۆژنامه‌ی گشتی ئازاده‌ و سه‌ربه‌خۆییه‌ بۆیه)‌ سه‌ربه‌هیچ حیزب و رێک خراوێک نییه‌، ئامانجه‌ کانی تێ کۆشان و خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌ وبۆخزمه‌تکردنی  شاری که‌رکوک وناوچه‌دابراوه‌کان  سه‌رجه‌م کوردستان به‌گشتی  وه‌ تێده‌ کۆشێت بۆ گڕانه‌ وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی نیشتیمان ،وه‌ ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رفه‌رمان گه‌یه‌ک یان  هه‌ر پۆستێکی لێپرسراویدان وه‌ هه‌ر جۆره‌که‌متر خه‌م ییه‌ک بکه‌ن له‌و ئه‌رکه‌ی پێان سپێردراوه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان ده‌نگیان پێ داوه‌ زۆربه‌ ئازادانه‌ هه‌رکه‌مته‌رخه‌میه‌کیان کرد یان بینره‌ بڵاوی ده‌کینه‌وه‌، وه‌ هیوادارین هه‌ر نوسه‌رێک یان هه‌رکه‌سێک که‌ بابه‌ت یان وتار ئه‌نێرن بۆ ئێمه‌ تکایه‌ با ناوو ئیمایڵی ته‌واوی خۆیان بنێرن بۆمان  وه‌ بۆناردنی بابه‌ت و وتاره‌ کانتان تکایه‌ بچنه‌ به‌شی په‌یوه‌ندی که‌له‌سه‌روه‌ نوسراوه‌  ته‌واوی ئاسان کاری کراوه‌ بۆ هه‌مووان بۆ ناردنی نوسینه‌کانتان

وه‌ بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌ یه‌ک  ئه‌توانن په‌یوه‌ندی مان پی وه‌بکه‌ن به‌م ئیمایڵه ی خۆاره‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی داهاتوی که‌رکوک (هیوا ئه‌حمه‌د شوانی) له‌گه‌ڵ ڕێزم . dahato@dahato.com