ده‌نگ دانئێمه‌وێنه‌ی که‌رکوکئه‌رشیڤپه‌یوه‌ ندیلیستی ناوه‌کانماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کانسه‌ره‌کی

ئه‌و ڕۆژه‌ی ناوی که‌رکوک له‌ دڵه‌وه‌ گۆڕا بۆ قودس ئه‌وكات له‌حاجی سابیر تاڵه‌بانییه‌وه‌  فێربووم تاماووم ئه‌بێت له‌دووره‌وه‌  ته‌ماشای که‌رکوک بکه‌م هه‌ر‌ بۆیه ‌بڕیارمدا نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ که‌رکوک نه‌ک ڕۆژێک له‌ڕۆژان پێم بڵێن خائینه‌ـ ـ ـ نجم الدین احمد شوان
پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆکی نوسراوه‌که‌م به‌پێویستم زانی هه‌ندێک باسی ئه‌و سه‌د هه‌زار ئاواره‌یه  بکه‌م له‌ کۆچ ڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری ساڵی ١٩٩١دا له ‌ئۆردوگای(خوی) له‌ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌ئێران گیرساینه‌وه. زۆرجار مرۆڤیش وه‌کو چڵه‌‌دارێکی بێسه‌نگ به‌ده‌م  شه‌پۆلی لافاوه‌وه‌ ڕاپێچ ده‌کرێت به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و ئاره‌زۆکانی خۆی ‌وه‌سه‌ده‌ها جار بان وبنی سه‌ر بڵقی لافاو ئه‌که‌وێت تاشه‌پۆڵێک فڕێی ئه‌داته‌ كه‌ناری چه‌مێکه‌وه‌ و ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و‌شوێنه‌ی که ‌لێوه‌ی ڕاپچێکراوه، دیاره‌ ‏‌چاره‌نووسی منیش به‌هه‌مان شێوه‌ بوو وبه‌بێخواستی خۆم ڕاپێچ کرامه‌  ژێر چه‌پۆکی  تورکه‌ ئازه‌رێکان که‌ له‌ ئێراندا به‌ (خه‌ر) ناسراوون.
ده‌مه‌وێت تۆزقاڵێك باسی ئه‌و ئۆردوگایه‌ بكه‌م‌ که‌ لێی بووین  وه‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رکه‌ی ئاغای(یکانی)بوو به‌گفتی خۆی باوکی به‌ده‌ستی  کورد کوژرا بوو چونكه‌ له‌ساڵی ١٩٤٦دا ڕێگای له‌ بارزانی و هه‌ڤاڵه‌کانی  گرتبوو كاتێ ‌به‌ره‌و سۆفیه‌ت ئه‌چوون، بۆیه‌ زۆر به‌نامرۆڤانه‌ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ کورده‌ ئاواره‌کاندا ئه‌کرد و ئه‌یووت باوکی ئێوه‌ باوکی منی کوشتووه‌ هه‌ر له‌بڕی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ ڕۆژ نه‌بوو یه‌کێکمان  لێ دارکاری نه‌کا‌ت وه‌زۆر به‌که‌میش ڕێگه‌ی ئه‌دا به‌تیمه‌کانی (کمیسری عالی سازمان بین ملل un) سه‌ردانی ناو ئۆردوگاکه‌مان بکه‌ن  بۆ ئاگاداربوون له‌که‌موکورتی ونه‌ها‌مه‌تێکانی ‌ئه‌وکاته‌ی ژیانی ئێمه‌ی ‌بێده‌رامه‌ت و بێخۆراک و بێجلوبه‌رگ و پێخاوس و بێده‌ر‌مان ‌که‌تووشی نه‌خۆشی سکچوون  بوو بووین که‌چه‌ندها پیرومنداڵی لێکوشتین.
له‌و ئۆردوگا گه‌وره‌یه‌دا دکتۆرێکی تورک ڕۆژانه‌  بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌هات وچاووی به‌چه‌ند نه‌خۆشێک ئه‌که‌وت، هه‌رنه‌خۆشێک تا ئه‌گه‌یشته‌ لای‌ چه‌ند کێبڵێکی ده‌خوارد به‌ده‌ستی ده‌رگاوانی دکتۆره‌که‌ (گوربان ئیسماعیل) وکاتێ ده‌گه‌یشته‌ لای دکتۆره‌که ‌ ئه‌گه‌ر به‌کوردی قسه‌ی ‌بکردایه‌ ئه‌وا دكتۆره‌كه‌ ئه‌یووت (برو نمك بخور) واته‌ خوێ بخۆ وه‌ئه‌گه‌ریش به‌تورکمانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکردایه‌‌ ده‌رمانێکی چاکی پێئه‌دا چونکه‌ ره‌گه‌زپه‌رست وقین له‌دڵ بوو. له‌یادمه‌ گه‌نجێك داوای لێكردم بچم له‌گه‌ڵیدا ته‌رجوومه‌ی توركی بۆ بكه‌م چونكه‌ زۆر نه‌خۆش بوو، هه‌رچۆنێك  بوو گه‌یشتینه‌ لای دكتۆره‌كه‌. سه‌ره‌تا پرسیاری ناوی كرد،‌ منیش ووتم علی، ووتی(بهبهـ  نه‌گویزال ئادد) واته‌ چه‌ند ناوێكی جوانه.‌ پاشان پرسی ناوی باوكی چییه‌ منیش ووتم (بكر) زۆر توڕه‌ بوو و ووتی (گێت گوێرم) واته‌ برۆبتبینم، زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یربوو كه‌ ئه‌مه‌ ئاستی ڕۆشنبیری دكتۆرێك بێت. به‌هه‌رحاڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ش هه‌مان خه‌سڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تێدا به‌دی ئه‌کرا وه‌ڕۆژانه‌ یارمه‌تی ماڵه‌ تورکمانه‌کانی ئه‌دا به‌تایبه‌ت تورکمانێکی سونه‌ مه‌زهه‌بی شاری که‌رکوک كه‌ناوی (عمر قاره‌مان عمر) بوو چونکه‌ جاسوسی ئه‌کرد به‌سه‌ر ئاواره‌كانه‌وه‌، لای كه‌س شاراوه‌ نیه‌ هه‌موو شیعه‌یه‌ك ڕقی له‌عمر ناو ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام  ئه‌و عمره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ توركمان بوو زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌ دڵیاندا.
ڕۆژێکیان تیمێکی  نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان خۆیی کرد به‌ ناو ئۆردوگاکه‌دا و منداڵانی پێخاوسی ناو که‌مپه‌که‌یان لێکۆبووه‌وه‌، ئێمه‌ش چه‌ند که‌سێک به‌ره‌وتیمه‌که‌ چووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ئێش وئازاره‌کانمان بگه‌یه‌نین به‌وتیمه‌ تاکو چاره‌یه‌کمان بکه‌ن، له‌ولاوه‌ مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و دڵسۆز په‌یدا بوو که‌ ناوی(عبدالرحمن پاشا) بوو خۆیی گه‌یانده‌ تیمه‌که‌و به‌زوبانی ئینگلزی سکاڵای خه‌ڵکه‌که‌ی گه‌یاند پێیان، ئیتر پاش چه‌ند ڕۆژێک بینیمان چه‌ند لۆرییه‌کی گه‌وه‌ره‌ی پڕ مریشکی سه‌ربڕاو گه‌یشته‌  ناو ئۆردوگاکه‌، له‌یادمه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان بوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ئۆردوگاکه‌  ووتی ئێوه‌ موسڵمانن ئه‌بێ دان به‌خۆتانا بگرن تاچه‌ند ڕۆژێکی تر جه‌ژنه‌و هه‌مووی دابه‌ش ئه‌که‌ین به‌سه‌رتانا. ئێمه‌ش قایل بووین، پاشان جه‌ژن هات و چووین بۆ داوای گۆشتی مریشک (ئاغای یکانی) ووتی مریشکه‌کان له‌سه‌ر ڕێبازی ئاینی پیرۆزی ئیسلام سه‌ر نه‌بڕاوون و حه‌رامن.  بۆیه‌ بڕیارمان داوه‌ بیسووتێنین. ئیتر هه‌ندێک له‌و مریشکه‌ سه‌ربڕاوانه‌یان برده‌  ده‌ره‌وه‌ی ته‌لبه‌ندی ئۆردوگاكه‌ و ده‌ستیان کرد به‌سوتاندنی مریشکه‌ سه‌ربراوه‌کان له‌و قۆڵه‌وه‌ی که‌ بایه‌که‌ بۆنی چه‌ق ودووکه‌ڵه‌که‌ی ئه‌هێنا به‌سه‌رماندا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تووشی نه‌خۆشی ده‌رونیمان بکه‌ن وه‌كاتێ شه‌و داهات و تاریك بوو به‌ لۆری ده‌ستیان كرد به‌دزینی مریشكه‌كان.
با زۆر له‌ناوه‌رۆکی‌ نوسراوکه‌م دوورنه‌که‌ومه‌وه‌ و بێمه‌وه‌ سه‌ر باسه‌که‌م، مام فه‌یزولایه‌ک هه‌بوو له‌ئۆردوگاکه‌دا هه‌ندێک جگاره‌ و شه‌کرۆکه‌ی له‌سه‌ر ته‌به‌قێک له‌پێش خۆیی داده‌نا و ئه‌یفرۆشت، هه‌ر له‌ته‌نیشتی ته‌به‌قه‌که‌یه‌وه‌ ڕادیۆیه‌که‌ی ناشناڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو عه‌سران بۆ ده‌نگوباس ده‌یکرده‌وه‌و زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌ده‌وری مام فه‌یزوڵا کۆده‌بوینه‌وه‌، چونکه‌ له‌ئۆردوگاکه‌دا ڕادیۆ که‌م بوو وه‌خه‌ڵکیش زۆر تامه‌زرۆی بیستنی ‌هه‌واڵی باردۆخی کوردستان بوون. (مام فه‌یزوڵا)ش ته‌نها ده‌یخسته‌ سه‌ر ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان و به‌چاکی له‌یادمه‌ پاش نیوه‌ڕۆیه‌كیان ئه‌و ڕادیۆیه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ پاش تۆزێکی تڕ هه‌ڤاڵ مام جلال ووتارێکی گرنگ ئاراسته‌ی گه‌لی کوردستان ئه‌کات، هه‌ر له‌و ڕادیۆیه‌وه‌ مام جه‌لال ده‌ستی به ‌ووتاره‌كه‌ی كردو پاشان فه‌رموی که‌رکوک(
قودسی) کوردستانه‌، هه‌موو کردمان به‌هه‌ڵا و که‌س به‌که‌س نه‌بوو، مام فه‌یزوڵاش به‌ده‌نگێکی به‌رز ووتی بژی مامه‌ بژی مامه‌، ڕزگارمان بوو كه‌ركوكێكان ئیتر چیتان ئه‌وێ، ئه‌وه‌ی ڕاستبێت من خۆم وه‌کو که‌رکوکییه‌ک زۆر پێم خۆش بوو به‌ڵام پیره‌مێردێک که‌‌ ناوی (حاجی سابیر تاڵه‌بانی) بوو و٧ زوبانی ئه‌زانی (کوردی وعه‌ره‌بی و تورکی و مه‌سیحی و ئینگلیزی وهندی وهه‌ندێکیش فارسی) به‌‌توڕه‌‌ییه‌وه‌ ووتی بیبڕنه‌وه‌ به‌سێتی بۆ ئه‌ونده‌ بێمێشکن له‌هیچ تێناگه‌ن، من خۆم تاڵه‌بانیم ومام جلال چاک ئه‌ناسم، مادام ووتی که‌رکوک قودسی کوردستانه‌ ده‌بێ وه‌کو قودسه‌که‌ی عه‌ره‌ب که‌چۆن عه‌ره‌ب هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌کات، ئێمه‌‌ش هه‌تا ماووین ئه‌بێ هه‌ر له‌ دووره‌وه ته‌ماشای که‌رکوک بکه‌ین.
من خۆم له ٧/٢/٢٠٠٨ دا ووتارێكم له‌سایتی ڕووناكی و ڕابوون وه‌چه‌ند سایتێكی تڕدا بڵاو كرده‌وه‌ به‌ناوی (هه‌ڵوێستی مه‌زن ده‌بێ هه‌نگاوی مه‌زنی له‌دوا بێت) له‌و ووتاره‌دا داوام له‌سه‌رۆك بارزانی وتاڵه‌بانی و وه‌زیران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كورد كرد تا زووه‌ له‌به‌غدا بكشێنه‌وه‌ تاكو ماڵی كورد كاول نه‌بووه‌ با‌ ماڵیان لێ كاول بكه‌ین، كه ‌چی تازه‌به‌تازه‌ به‌ڕێز دكتۆرفواد مه‌عسوم ئه‌ڵێت ئه‌م كاره‌ی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب ئه‌یكه‌ن شكاندنی ئێسكی كورده‌، وه‌هه‌روه‌ها به‌ڕێز خالید شوانیش ئه‌فه‌رمووێت ئه‌مه‌ ئیعلانی شه‌ره‌ دژ به‌كورد  وه‌دكتۆر سه‌عدی به‌رزنجیش  ئه‌ڵێت سه‌رۆك كۆمار ئه‌توانێت  ته‌سدیقی نه‌كا و جارێكی تر بیگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و له‌ جاری دووه‌میشدا په‌سند كردنی یاساكه‌ پێویستی به‌كۆی ٥/٣ (سێ له‌سه‌ر پێنج)ی ده‌نگی ئه‌ندامان هه‌یه‌ واته‌ پێویست به‌ ١٦٥ ئه‌ندام ده‌بێت بۆ ده‌نگدان بۆ پركردنه‌وه‌ی نسابی قانونی، منیش ووتوومه‌و جارێكی تریش ئه‌یڵێمه‌وه‌ كه‌ نه‌ك ٥/٣ (سێ له‌سه‌ر پێنج) به‌ڵكو ئه‌مجاره‌یان چوار له‌سه‌ر پێنجی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ وسونه‌ بۆ دژایه‌تی كورد یه‌كده‌نگ ده‌به‌ن، چونكه‌ پێكهاته‌ی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراقدا ٥/١ (یه‌ك له‌سه‌ر پێنجنه‌) واته‌  ئه‌م ژماره‌ كه‌مه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد نابێته‌ ڕێگر بۆ په‌كخستنی ئه‌و پیلانه‌ داڕێژراوه‌ چونكه‌ ئه‌وان ئه‌زانن به‌ چی شێوه‌یه‌ك پاداشتی ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد بده‌نه‌وه‌. و له‌ به‌رواری ٨/٤/٢٠٠٨دا ووتارێكم له‌سایتی كوردستاننێت وڕووناكی وچه‌ند سایتێكی تردا به‌ناوی (كه‌ركوك داگیركراوه‌ نه‌ك تۆ‌راوه‌ ... ئه‌گه‌رنا كێ (...) به‌كڵاوی عه‌باس به‌یاتی ئه‌پێوێ)وه‌چه‌ند ووتارێكی تڕ بڵاو كرده‌وه‌ و بۆیه‌ ئێستاش ئه‌گه‌ر دڵی خۆمان به‌ توانای فیتۆكه‌ی مام جه‌لال خۆش بكه‌ین ئه‌وا له ‌ئێستاوه‌ كه‌ركوكمان له‌ ده‌ست چووه ‌و تازه‌ بۆمان ناسه‌ندرێته‌وه‌ هه‌تاهه‌تایه‌.

‌٢٥/٧/٢٠٠٨

 

ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر. ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناخی دڵه‌وه‌ هیچ کاتێ بۆ خزمه‌ت کردنی کورد و کوردستان ماندونه‌ و ناسانه‌ خۆبه‌خشانه‌ کاریان کردوه‌ وه‌ کارده‌که‌ن ، به‌و ئومێده‌یی شان به‌شانی یه‌کتر بۆ خزمه‌ت کردنی سه‌رجه‌م خاکی کوردستان و شاری که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و سه‌ر جه‌م ناوچه  دابراوه‌ کانی تری  کوردستان به‌ گشتی, (ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ڕۆژنامه‌ی گشتی ئازاده‌ و سه‌ربه‌خۆییه‌ بۆیه)‌ سه‌ربه‌هیچ حیزب و رێک خراوێک نییه‌، ئامانجه‌ کانی تێ کۆشان و خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌ وبۆخزمه‌تکردنی  شاری که‌رکوک وناوچه‌دابراوه‌کان  سه‌رجه‌م کوردستان به‌گشتی  وه‌ تێده‌ کۆشێت بۆ گڕانه‌ وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی نیشتیمان ،وه‌ ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رفه‌رمان گه‌یه‌ک یان  هه‌ر پۆستێکی لێپرسراویدان وه‌ هه‌ر جۆره‌که‌متر خه‌م ییه‌ک بکه‌ن له‌و ئه‌رکه‌ی پێان سپێردراوه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان ده‌نگیان پێ داوه‌ زۆربه‌ ئازادانه‌ هه‌رکه‌مته‌رخه‌میه‌کیان کرد یان بینره‌ بڵاوی ده‌کینه‌وه‌، وه‌ هیوادارین هه‌ر نوسه‌رێک یان هه‌رکه‌سێک که‌ بابه‌ت یان وتار ئه‌نێرن بۆ ئێمه‌ تکایه‌ با ناوو ئیمایڵی ته‌واوی خۆیان بنێرن بۆمان  وه‌ بۆناردنی بابه‌ت و وتاره‌ کانتان تکایه‌ بچنه‌ به‌شی په‌یوه‌ندی که‌له‌سه‌روه‌ نوسراوه‌  ته‌واوی ئاسان کاری کراوه‌ بۆ هه‌مووان بۆ ناردنی نوسینه‌کانتان

وه‌ بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌ یه‌ک  ئه‌توانن په‌یوه‌ندی مان پی وه‌بکه‌ن به‌م ئیمایڵه ی خۆاره‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی داهاتوی که‌رکوک (هیوا ئه‌حمه‌د شوانی) له‌گه‌ڵ ڕێزم . dahato@dahato.com