|
گڵپه‌ی نه‌ورۆزه‌و، قه‌ڵای داگیرکه‌ر ئه‌هه‌ژێێنێ!! نه‌جمه‌دین شێخ
بزێنی
زۆربه‌داخه‌وه،
بێ شانسی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌ڕوی جوگرافیه‌وه، که‌وتۆته ناوه‌ندی سێ
نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی دوواکه‌وتو، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی هه‌ستی
مرۆڤایه‌تیه‌وه. ئه‌وانه‌ش که بریتین له‌نه‌ته‌وه‌ی:
عه‌ره‌ب،وتورکو،فارس. دیاره ئه‌گه‌ربگه‌ڕێینه‌وه بۆسه‌رچاوه‌کانی
مێژوو،هیچ کام له‌م نه‌ته‌وانه،له‌ناچه‌که‌دا، له‌کورد خاوه‌ن
ماڵترنین. به‌ڵکو به‌شێکی زۆڕیان هه‌روه‌کو مێوانن!! به‌ڵام به‌هۆی
گۆڕانکاریه‌کانی گه‌ردونیه‌وه،دیاره ئه‌وانیش بونه به‌خاوه‌ن ماڵ
له‌سنوری جێنشینی خۆیاندا‌و، شان به‌شانی نه‌ته‌وه‌ی کورد،وه‌کو
دراوسێ،له‌ناوچه‌که‌دا ژیاون.دیاره کۆمه‌ڵگای مرۆڤ،هیچ کاتێ خاڵی
نه‌بوه له‌گێره‌و کێشه‌و، گیروگرفتی ژیان. هه‌ر بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش
په‌لاماردان‌و شه‌ڕوشۆڕهه‌ر ڕویداوه هه‌روه‌کوله‌سه‌رتاپای
جیهاندا،دیارده‌ێیکی به‌رچاو بووه. زۆر جارداگیرکاری ڕویداوه، به‌ڵام
یائه‌وه‌تا زۆر درێژ خایه‌ن نه‌بووه، وه‌یائه‌وه‌تا
داگیرکه‌ر،هه‌ڵوێستی به‌شێوه‌یک داپڵۆسێنه‌ر نه‌بووه، که‌هه‌مو مافه
نه‌ته‌وه‌ی‌و،مرۆڤایه‌تیه‌کان، به‌گه‌له ژێرده‌سته‌که‌ی پێشێلکردبێ.
به‌ڵکۆ به‌چاوێێکی یه‌کسانی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کردون. تاکو ئێستاش
ئه‌و دیارده‌یه دیاره له‌زۆر ووڵاتانی پێشکه‌وتودا به‌رچاو ئه‌که‌وێیت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌وناوچه‌یه‌ی
ئێمه‌دا،که‌ڕویداوه،ئه‌وه‌یه،له‌سه‌ره‌تای‌په‌یدابونی ئاینی ئیسلامی
پیرۆزدا،زیاتربه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌قورئان عه‌ره‌بی
بوو،وه‌له‌ناوه‌ڕۆکیشدا ئاینه‌که بۆ عه‌ره‌ب هاته‌خواره‌وه. هه‌ر
به‌پێی ئایه‌تی پیرۆزی( إناأنزلناه قرآناعربیا لعلکم تعقلون) وه‌له
ناوجه‌رگه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بیشدا، دابه‌زیوه، ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ عه‌ره‌ب توانیان،جگه له‌سودی ئاینی. سودێێکی
گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێ وه‌رگرن،و ئیمبراتۆریه‌تێکی به‌ناو ئیسلامیان
پێک هێناو، له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا زمان‌و کولتوری عه‌ره‌بیان به‌زۆر
سه‌پاند به‌سه‌رگه‌لانی ناوچه‌که‌دا، که‌تاکو ئێستاش واله‌به‌رچاوه.
دیاره ئه‌و فه‌رمان ڕه‌وایه‌تیه به‌ناو ئیسلامه‌وه، به به‌ر تورک‌و
فارسیش که‌وت،ئه‌وانێش به‌هه‌مان شێوه، پشکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان لێ
وه‌رگرت. ئه‌وه‌ی بێبه‌ش بو لێی له‌و ناوه‌نده‌دا،گه‌لی کوردبو،که‌بوو
به‌قۆچی قوربانی ئاینه‌که.له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م،که‌شه‌ڕی
جیهانی یه‌که‌م هاته‌کایه‌وه‌و،ده‌سه‌ڵاتی به‌ناوئاینی تورکی کۆتایی
پێی هێنرا، زلهێزه براوه‌کانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی
کوردستان له‌ڕوی، کانی ئابوریه‌وه، کوردستانیان دابه‌ش کرد به‌سه‌ر
هه‌ر چوارده‌وڵه‌تی فارس‌و عه‌ره‌ب‌و،تورک. هه‌رچه‌نده
له‌شه‌رمه‌زاریدا،چه‌ند خاڵێکیان دیاریکرد بۆ پێێکهێنانی ده‌وڵه‌تێێکی
کوردی،وه‌ک مه‌رجێێک. به‌ڵام دیاره بێ ئویژدانی‌و،نامرۆڤایه‌تی گه‌لانی
پشک پێدراو له‌لاێێک‌و، له‌لاێێکی تره‌وه، به‌رژه‌وه‌ند داریه‌تی
زلهێزه داگیرکه‌ره‌کان به‌تایبه‌ت: به‌ریتانیاو،ئه‌مریکاو،فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ش له‌بارچوو، کوردستان به
به‌دابه‌ش کراویی، چووه خانه‌ی داگیرکراویه‌وه‌و،
داگیرکه‌رانیش به‌ته‌واوه‌تی پشت ئه‌ستور بون له‌وه‌ی که‌پشت گیرییان
لێ ئه‌کرێت له‌سه‌رکوت کردنی گه‌لی کورد، دور له‌هه‌مو داب‌و نه‌ریتێێکی
مرۆڤایه‌تی‌و، ئاینیی، جگه له‌ماف پێشێلکردنی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌رچی
هه‌ڵوێستی دڕه‌ندایه‌تی کردن هه‌یه گرتیانه به‌ر به‌نیازی سڕینه‌وه‌ی
پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی کورد. دیاره ئه‌گه‌ر باس له‌هه‌ڵوێستی چه‌په‌ڵی
دڕندایه‌تی موسته‌فا که‌ماڵ"ئه‌تاتورک"ی گۆڕبه‌گۆڕ بکه‌ین، تاکو
ئه‌گاته‌وه به کرداری درنده‌که‌ی عۆجه‌ی به‌دناو"سه‌دام حوسێنی"
له‌ناوچوی به‌دفه‌ڕ. که دووا کرداری به‌ناوی ئاینییه‌وه کرد، که
(ئه‌نفال) کردنی ڕه‌گه‌زی کورد بوو، ئه‌بێتن وه‌کو مێژوو نوسێک،
چه‌ندین په‌رتۆک پڕکه‌ینه‌وه!! بۆێێ لێره‌دا ئه‌مانه وێێت باس
له‌هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌و داگیرکه‌رانه بکه‌ین، ئه‌وه‌ی ڕۆیی، بۆبه
مێژوو بۆ نه‌وه‌کانمان ئه‌مێنێته‌وه تاکو بزانن داگیرکه‌ران چی‌یان
به‌سه‌رگه‌له‌که‌یاندا هێناوه‌و،له‌ئه‌نجامیشدا چۆن هه‌ر
ڕوڕهشیو،شه‌رمه‌زاریان بۆماوه‌ته‌وه. بێ گومان له هه‌موو
ڕۆشنبیرێکه‌وه دیاره که‌کوردستان که‌وتۆته ناوزگی ئه‌ژدیهاێیکی
چوارسه‌ره‌وه، خۆش به‌ختانه پاش تێکۆشان‌و،گیان به‌خت کردنێکی بێ
وێنه،سه‌رێێکی به‌هێزی ژه‌هراوی پان کرایه‌وه‌و،خرایه ژێر پێوه.
به‌به‌ر چاوی گه‌لانی ناوچه‌که‌و،جیهانه‌وه‌ش،له‌شه‌رمه‌زاری‌و
ڕوڕهشیو،په‌تی سێداره‌شی زیاتربۆنه‌مایه‌وه!
به‌ڵام سه‌یرله‌وه‌دایه،که‌سه‌ره‌کانی تری، وه‌ک
له‌گوێچکه‌ی گادا خه‌وتبن وایه. به‌هیچ جۆرێ هه‌ست به‌گۆڕانکاری
ناکه‌ن، نه‌له‌ڕوی گۆڕانی کۆمه‌ڵگاو،نه‌له‌ڕوی گه‌ردونیه‌وه. وه‌ک
نه‌بایان دیبێ‌و،نه‌باران!! ئه‌مانه به‌جۆرێ توشی نه‌خۆشی
هیستریاوگۆشه‌گیری بونه. تائێستا کوێرن له‌ڕاست ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی
که‌مرۆڤ به‌ده‌ستی هێناوه. زانست گه‌یشتۆته ئاستێێک، مرۆڤ پێی شه‌رمه
باس له‌قه‌ده‌غه‌کردنی، ڕه‌نگ‌و،زمان‌و،کولتور بکات. که‌چی تازه
به‌تازه،به‌تایبه‌ت، ڕه‌گه‌ز په‌رسته فاشیسته‌کانی عروبه‌ی سوری‌و،
داخ له‌دڵه‌کانی ئه‌تاتورکی یۆنانی. ئه‌یانه‌وێت چاوبه‌ست له
ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد بکه‌ن‌و،به‌دومبه‌ڵه‌ک لێدانی درۆ‌و، ده‌له‌سه‌ی
ڕابردوی باوک‌و باپیرانیان.که‌چۆن گه‌لی کوردیان ده‌سته خه‌ڕۆ ئه‌کرد،
له‌ژیر په‌رده‌ی ئاینی‌و، برا درۆزنه‌ییدا، ناوی ئازادی‌و
سه‌ربه‌خۆییان لێکردبون به‌تاوان. به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئێستای
ئه‌وڕژێمانه بیرێک له‌وه بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕژێمه سه‌رکوت که‌ره‌کانی
پێش‌و ئه‌یان تووانی زۆر به‌ئاسانی تاوانه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن‌و،
ده‌نگی ئازادی گه‌ل کپ بکه‌ن‌و، له‌رێگه‌ی ده‌سگاکانی ڕاگه‌یاندنی
به‌کرێ گیراوه‌وه،تاوانه چه‌په‌ڵه کانیان په‌رده پۆش بکه‌ن. ئه‌وه
ئه‌مڕۆ خه‌یاڵیان خاوه. به‌هۆی پیرۆزی زانست(عه‌وله‌مه) هیچ
تاوانکاریێێک ناشاردرێته‌وه، ده‌نگی ئازادی خوازانی گه‌لانێش خۆی
ئه‌کات به‌هه‌موکونجێکدا که‌هه‌ناسه‌ی مرۆڤی ئازادی خوازی تێدابێت.هیچ
هێزێکیش نیه بتوانی پێشی پێ بگرێت!!له‌لاێێکی تره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و
سه‌رۆکایه‌تیانه، گه‌مژه‌و گێژ نین‌و، نه‌خۆشی ده‌رونی خۆ به‌زل
زانینن‌و، هه‌ستی ڕه‌گه‌ز په‌رستی کوێرانه‌یان نیه، که له‌دونیادا
باوی نه‌ماوه. باگوێ ڕایه‌ڵی هه‌ستی ناو کۆمه‌ڵ گاکه‌یان بن بزانن له
چ ئاستێکدایه.کۆمه‌ڵگاێیک،که ئه‌وه‌نده به په‌رۆشی هه‌ستی پیرۆزی
نه‌ته‌وای‌تی‌و، ئازادی خووازیه‌وه بیت. له‌م ڕۆژگاری چه‌کی کۆ
کوژی‌و، ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌توی شه‌ڕه‌وه. به‌پیری تانک‌و تۆپ‌و،
فڕۆکه‌ی دوژمنه‌وه بچێت، به‌نێرو مێوه‌و، به‌دارو، به‌رده‌وه، به‌بێ
سڵ کردنه‌وه له‌مردن! به چ هۆشێکه‌وه ئه‌تواندرێت ئه‌و هه‌سته پیرۆزه
کپ بکرێت‌و، مل به‌وکۆمه‌ڵگایه که‌چ بکرێێت؟!! ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده
ئویژدانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نێ‌و ده‌وڵه‌تیش مردوبێێت، ئه‌گه‌ر
هه‌ڵوێستی ئه‌مریکای به‌رژه‌وه‌ند په‌رست،و ئه‌وروپای بێ ئویژدانی پاڵ
پشتیشی،هه‌ر نه‌گۆڕبێت‌و، بزوتنه‌و‌ی شۆڕشگێڕی باکوری کوردستان له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی تورکیادا،نه‌ک ته‌نها جارێێک به‌هه‌زاران جار به‌تیرۆریست
له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئه‌بێت چ گۆڕانکاریێێک به‌سه‌رهه‌ست‌وخواستی
ئه‌وگه‌له کۆڵنه‌ده‌ره‌دا بێێت. وه‌یا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ند په‌رست‌و
ئویژدان مردوو نین. ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی باکوری
کوردستان‌له‌تورکیادا،پارتی کرێکارانی کوردستان ڕابه‌رایه‌تی ئه‌کات‌و،
به‌ووته‌ی دوژمن داوای جودا خووازی ئه‌کات. ئه‌ی بۆ سوریائه‌ڵێن چیی.
که ته‌نها جه‌ماوه‌رێکی ڕوت‌وقوت. چه‌کی ده‌ستیان ده‌سته چیله‌ی
ئاگری نه‌ورۆزی کوردیه‌و، گوزارش ته‌نها له‌خۆشی‌و شادی‌و هه‌ڵپه‌ڕکێ
ئه‌کات؟! کووا ئویژدانی کۆمه‌ڵگای نێ‌و ده‌وڵه‌تی؟!! ئویژدان ته‌نها
ووشه‌یه‌ودرۆیه.بانگه‌وازی گه‌لان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاو، ئه‌وروپا.
بۆبه‌رقه‌رار بونی ئاشتی‌و،دیموکوراتی،ته‌نها ڕیکلامه! هه‌رئه‌وه ڕاسته
که‌ماف به‌زۆر ئه‌سه‌ندرێ به‌خۆشی نادرێێ!! به‌ڵام ئه‌بێت دوژمنان‌و
داگیرکه‌رانی کوردستان باش ئه‌وه بزانن. ئه‌و ئاگره‌ی به‌ناوی جه‌ژنی
سه‌ری ساڵی تازه‌ی مێژووی کوردیه‌وه ئه‌کرێیته‌وه‌و، ناوی نه‌ورۆزه.چۆن
به‌درێژایی مێژووی پێش په‌یدا بونی داگیرکه‌رانه‌وه، هه‌تاکو ئێستاش
کورد توانی‌ویه‌تی پارێزگاری لێبکات‌و به‌رزو پیرۆز ڕای بگرێ. هه‌ر
ئه‌وهاش ئه‌توانێت، پارێزگاری له‌و‌بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه پیرۆزه
ئازادی خوازیه‌ش بکاتن!! له کۆتاییدا، دوباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه. که‌ئه‌و
ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه مه‌زنه‌ی کوردستان. به‌تایبه‌ت له‌باکوری
کوردستان‌و، ڕۆژئاوای کوردستان له شاری قامیشلوی به‌رخۆدان‌و ڕه‌نگین.
نه‌ک ته‌نها هێزی ڕه‌گه‌ز په‌رستانی داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب‌و،تورک. به‌ڵکو
چیی هیزی دونیاهه‌یه ناتوانی ئه‌وڕاپه‌ڕینانه دامرکێنێته‌و‌ه‌و کپی
بکات!! هه‌رچه‌نده بتوانن به‌زه‌بری ئاگروئاسن سه‌رکوتی بکه‌ن
بۆکاتێکی دیاری نه‌کراو. به‌ڵام ئه‌بێ باش ئه‌وه بزانن تاچاره‌سه‌ری
کێشه‌ی ڕه‌واوپیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی کورد نه‌کرێ. چاره سه‌ری ڕاپه‌رینی
دلێران‌و قاره‌مانانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان مه‌حاڵه بکرێ! باکورو
ڕوژ ئاوای کوردستان.پاڕچه‌ێێکن له‌جگه‌ری باشور‌و،ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که‌ئێستا له‌قامیشلوو، ئامه‌دو،شاره‌کانی تری
کودوستان به‌ر‌پا بووه. گڵپه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی پیرۆزه‌و، قه‌ڵای
داگیرکه‌ران ئه‌هه‌ژێنێت‌و، داوای ئازادی‌و سه‌رفرازی‌و، سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌کات. مردن‌و سه‌رشۆڕی بۆ داگیرکه‌ران!!!
26- 3 – 2008. |