|
هه‌ڵوێستی
مه‌زن ده‌بێ هه‌نگاوی
مه‌زنتری له‌دوا بێت... نجم
ا‌لدین احمد شوان
له‌کوردێکی که‌رکوکه‌وه بۆ
سه‌رۆک بارزانی, چاوه‌روانی
هاتنتین بۆشاره‌که‌مان بۆ
په‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی
سۆپای تورک بۆ سه‌رخاکی
کوردستان، چونکه ئه‌مڕۆ
دۆسته‌کانمان واپشتیان لێمان
کردووه به‌فـیتی
هاوپه‌یمانه‌کانیان
به‌پیلانێکی داڕێژراو
وگه‌وره‌تر تا تووشی
نه‌کسه‌یه‌کی ترمان بکه‌ن
له‌پیلانه‌که‌ی(جه‌زائیری
ساڵی 1975) گڵاوتر بێت
ئه‌مجاره‌یان بۆرازیکردنی
تورك. له‌یادمانه ساڵی
هه‌فـتاو پێنج کۆمارێکان
به‌رسه‌رپه‌رشتی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌رێکا( هنری
کیسنجر)چه‌ند به‌نامه‌ردانه
ئه‌و شۆرشه مه‌زنه‌یان لـێ
تێکداین. سه‌ره‌رای ئه‌و
زوڵمه‌ی ئه‌مریکا له‌کوردی
کرد که‌چی ئێمه‌ی کورد
له‌ڕزگار کردنی عـێراقدا
به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێک
یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکاماندا بۆ
تێکشاندن وڕوخاندنی ڕژێمه
دیکتاتۆره‌که‌ی به‌عس
له‌پێناوی بینینی ئاسۆیه‌کی
روناکتر، چونکه له
لێدوانه‌که‌ی (جورج بوش)دا
ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌رشاشه‌ی
ته‌له‌فـیزیۆنه کانه‌وه
ناوی عیراق وئێران وسوریای
به(محوه‌ری شه‌ڕ) ناوبرا،
ئه‌وه‌ش زه‌نگێکی خراپ نه‌بوو
بۆ سه‌ردیکتاتۆره‌کان
له‌ناوچه‌که‌دا وه ترس و
دڵه‌ڕاوکێیه‌کی گه‌وره‌شی
خسته ده‌رونی
فه‌رمانڕه‌وایانی تاران و
دیمه‌شقه‌وه له‌پاش
ڕووخاندنی سه‌دام ئه‌وانیش
ژیرانه له‌پێناوی مانه‌وه‌ی
خۆیان که‌وتنه داڕشتنی پیلان
بۆپه‌کخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی
ئه‌مه‌ریکا له‌رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا، ئه‌ویش
به‌مه‌شقکردن و ڕاهـێنانی
کۆمه‌ڵێک ئیسلامی توندڕه‌و بۆ
هه‌ڵمه‌ت بردنه
سه‌رهێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکاوهاوپه‌یمانه‌کانی
له‌شوێنه جیاجیاکانی
عـێراقـدا
به‌خۆته‌قاندنه‌وه،
وه‌له‌کاتێکی که‌مدا ئه‌م
کاره تیرۆرستییه په‌ره‌ی
سه‌ند و ئه‌مه‌ریکای ناچار
کرد بۆ فشار خستنه سه‌ر
هه‌ردوو وڵات بۆ رێگرتن
له‌ناردنی تیرۆریستان بۆ
ناوخاکی
عـێراق،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م
دوو ووڵاته زیاتڕ ڕشت بوون
له رکه‌به‌ریی ودژایه‌تی
ئه‌مه‌ریکا له عیراقدا
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
به‌پلانێکی به‌هـێزو
تۆکمه‌دارتڕ تاکو زیاتر سوپای
ئه‌مه‌ریکاو کۆشکی سپی
پاشگه‌زکه‌نه‌وه
له‌پرۆسه‌که‌یان، ئه‌ویش
به‌خۆش کردنی گڕی ئاگڕی شه‌ڕ
له‌نیوان شیعه‌وسونه‌دا.
ئێران وسوریا له‌م پلانه‌یان
زیاتر سه‌رکه‌وتوو بوون
چوونکه ڕۆژانه
زیاترله(150)عه‌ره‌ب
ده‌کوژرا له‌به‌غدا. ئه‌م
شه‌ڕه ترسێکی گه‌وره‌ی خسته
هه‌موو ماڵێکی سونه
وشیعه‌وه، ئه‌نجامه‌که‌شی
ئاواره بوونی عه‌ره‌بێکی
زۆری لێکه‌وته‌وه، وه‌پاڵه
په‌ستۆیه‌کی زۆریشی خسته
سه‌ر جۆرج بۆش له‌ناوه‌و
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا،
بۆیه جۆرج بووش ناچاربوو
چاره‌سه‌رێک بۆئه‌م
قه‌یرانه بدۆزێته‌وه،
ئه‌ویش به‌قایل کردنی سه‌رۆک
بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ
ناوبژیکردن وئاشتبونه‌وه‌ی
هه‌ردوولایه‌نی شه‌رخواز
وه‌ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مه‌ریکا
تاراده‌یه‌ک به‌رهه‌مدار بوو،
بۆیه هه‌ندێک نه‌رمییان کێشا
له‌که‌رکوک، چونکه
ئه‌یانزانی ئه‌گه‌ر کورد
پشتییان تێبکات ناچار
ده‌بن له‌ده‌ست تیرۆرست
هه‌ڵبێن له‌عیراقدا، دیاره
ئه‌وه‌ش شکستێکی گه‌وره‌یه
بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆیه
به‌ناچاری سه‌رۆک بارزانی‌یان
به‌جلێکی کوردی خاکییه‌وه
ده‌عـواتی کۆشکی سپی کرد وه‌ک
سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی کورد
به‌جیهانیان ناساند، به‌ڵام
ئه‌وان ئه‌م کاره‌یان به‌بێ
به‌رانبه‌ر نه‌بوو. واته
به‌سیاسه‌ته نادیاره‌که‌ی
خۆیان سه‌رۆک بارزانی و
تاڵه‌بانیان ناچار کرد
یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ده‌رباز
بوونیان له‌وقه‌یرانه‌ی
تێیکه‌وتبوون، ئه‌وکات
ئه‌مه‌ریکێکان مام جه‌لال یان
رائه‌سپارد بۆئه‌وه‌ی دڵی
سونه ڕابگرێت چونکه بۆیان
ئاشکرا بووبوو به‌توند وتیژی
سونه‌یان بۆسه‌رکوت ناکرێ،
به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی
کورد بێئه‌وه‌ی له‌پلانی
ئه‌مه‌ریکێکان تێبگات بێ
یه‌ک و دوو گوێرایه‌ڵی
فه‌رمانه‌کانیان بوون.
ده‌بووایه ئه‌وکات
سه‌رکردایه‌تی کورد
بیزانیبایه به‌هێز بوونی
ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی
ناوه‌ندی له‌به‌رژه‌وه‌ندی
کوردانیه وه‌ئه‌نجامه‌که‌شی
باش نابێت وه‌مه‌ترسیشه
بۆسه‌ر ئه‌ونیمچه
سه‌ربه‌خۆییه‌ی له‌کوردستاندا
به‌رقه‌رار بووه به‌خوینی
سه‌ده‌ها هه‌زار شه‌هید،که‌چی
له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مووهه‌وڵ
وماندوبوونه‌ی سه‌رکردایه‌تی
کورد،ئه‌مه‌ریکێکان له‌ئاستی
به‌رپرسیاریدا خۆیان له‌گێلی
ئه‌دا وجارجاریش هه‌ڵوێستی
ناره‌وایان ئه‌نواند دژی
به‌گه‌له‌که‌مان بۆنمونه
راپۆرته‌که‌ی (بێکه‌ر
هامڵیتۆن)و
فروفـێڵه‌کانی(علاوی وجعفری
ومالیکی).که‌چی نوێنه‌رانی
کورد له‌به‌غـدا بۆ ته‌نها
جارێکیش هه‌ڵوێستیان
نه‌نواند. ئالێره‌دا
مه‌سه‌لێکی کۆنم
به‌بیرهاته‌وه.
له‌دارستانێکدا شێرێک ئه‌بێت
چه‌ند مشکێک ئه‌بنه هـۆی
بێزارکردنی. هه‌موو ئه‌زانین
شێر له‌گه‌ڵ مشکدا هێچی
پێناکرێ بۆیه ناچار ئه‌بێت
هه‌موو گیاندارانی
دارستانه‌که کۆبکاته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌ومشکانه ڕزگاری
بکه‌ن. به‌کورتی پشیله‌یه‌کی
بۆ ده‌هێنن هه‌ر کات مشکه‌کان
سه‌رده‌ردێنن پشیله‌که
میاوێک ئه‌کات،پاش ماوه‌یه‌ک
پشیله‌که چه‌ند بێچووه‌یه‌کی
ئه‌بێت وه‌بێچووه‌کانی
گه‌وره ئه‌بن ورۆژێکیان
دایکه پشیله‌که
له‌ده‌ره‌وه ئه‌بێت به‌ڵام
کاتێ ده‌گه‌رێته‌وه
ئه‌بینێت به‌چکه‌کانی
(مشکه‌کانین) کوشتووه، دایکه
پشیله‌که به‌م کرده‌وه‌یه
زۆر دڵـته‌نگ ئه‌بێت،
بێچووه‌کان له‌دایکییان
ئه‌پرسن: دایکه، بۆکارێکی
خراپمان کردووه؟ دایکه‌ش
له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر
مشک نه‌بێت(شێر)ئێمه‌ی بۆ
چییه. هه‌رچه‌نده من خۆم
هیچکاتێک خۆشیم به گروپه
ئیسلامێکاندا نایات
وه‌عه‌ره‌بیشم خۆشیم ناوێت
به‌ڵام نابوایه
سه‌رکردایه‌تی کورد
پێشمه‌رگه‌ی بۆسه‌ر عاره‌به
تیرۆریسته‌کانی دووژمن
به‌ئه‌مه‌ریکا بناردایه بۆ
به‌غـداوموسڵ وه‌خۆشیان
ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵ
نه‌کردایه به‌پرۆژه‌ی
ئاشته‌واییه‌وه. ئێستا
ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا
دووژمنی نه‌ماوه و کوردی بۆ
چییه؟ له‌یادمه پاش
رزگار کردنی عـێراق(محمدی
حاجی مه‌حمود) له‌دانیشتنێکدا
پێشنیاری کرد‌و ووتی له‌سه‌ر
که‌رکوک شه‌رێکمان له‌سه‌ره
ئه‌مرۆ بیکه‌ین له‌سبه‌یی
باشتره. وائه‌مرۆ دووژمنانی
کورد له‌سه‌ر که‌رکوک شه‌رمان
پێ ئه‌فرۆشن ئه‌گه‌ر
نه‌یکه‌ین خۆ به‌ده‌سته‌وه
دانه وه‌ئه‌گه‌ر شه‌ریش
بکه‌ین ئامانجه‌که‌ی نادیاره
چونکه ئه‌م هه‌ره‌شه
وگوره‌شه‌یه‌ی تورک ڕوون
وئاشکرایه ده‌ستی
ئه‌مه‌ریکای له‌پشته. بۆیه
داواکارم له‌سه‌رکردایه‌تی
کورد پێش ئه‌وه‌ی ماڵ
له‌کورد تێکچێت تا زووه
باماڵیان لێ تێکده‌ین
به‌کشانه‌وه‌ی وه‌زیران و
په‌رله‌مانتارانی کورد
له‌حکومه‌ته‌که‌ی مالکی بۆ
پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌وپیلان
وفروفێڵ و گه‌له‌کۆمه‌یه‌ی
لێمان کراوه . |