|
له ژێر دروشمی به‌رزوو پیرۆز ڕاگرتنی ناو
و ناوبانگی پێشمه‌رگه و به‌زیندو راگرتنی یادی داستان و نه‌به‌رده‌کانی و یه‌ک
خستنی تواناکانیان.
ئه‌مڕۆ به‌رواری
1/3/2008
یه‌که‌مین کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی
کۆردستان لیژنه‌ی فینله‌ندا به‌سه‌رکه‌وتوی
به‌ڕێوه چوو به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس و کارگێڕی لقی هه‌نده‌ران و
ژماره‌یه‌کی به‌رچاوو له‌کادیرو پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان
له‌ووڵاتی فینله‌ندا یه‌که‌مین کۆنفرانسی لیژنه‌که‌یان به ڕێوه
چوو.سه‌ره‌تا کۆنفرانس به‌ساتێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان
کۆنفرانس کرایه‌وه، پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لیژنه به‌ڕێز کاک
عوسمانی ڕابه پاش به‌خێرهاتنی نوێنه‌رانی لقی هه‌نده‌ران به‌تێرو
ته‌سه‌لی باسی له لیژنه‌که و کار‌و چالاکی‌یه‌کانی کردوو تیشکی خسته
سه‌ر که‌موو کوڕی‌یه‌کان و پێشنیاره‌کانی خسته‌به‌رده‌م ئاماده‌بوانی
کۆنفرانس. پاشان کاک عوسمان جاف کارگێری لیژنه له و‌وته‌یه‌کی کورت‌دا
باسی له مه‌غدوری‌یه‌تی پێشمه‌رگه کردوو هیوای خواست که‌به‌ده‌م
داواکاری‌یه‌کانیانه‌وه‌بچن.
پاشان به‌ڕێز سه‌لاح حاجی حسێن به‌رپرسی لقی هه‌نده‌ران
به چڕی باسی له دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌که کردوو ووتی ئامانجی
یه‌که‌ممان گێڕانه‌وه‌ی سیمبوڵی‌یه‌تی پێشمه‌رگه یه‌و دابین کردنی
مافه‌سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی ،وه هیوای خواست که هه‌ڤاڵانی پارتی
دیموکراتی کوردستانیش له‌ناو کۆمه‌ڵه‌کمان بوونایه کۆکردنه‌وه‌مان
له‌ژێر یه‌ک چه‌تردا . هه‌روه‌ها ووتی ئیتر کۆمه‌ڵه ڕازی نابێت پاره
کۆبکرێته‌وه ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی پیرۆزی په‌شمه‌رگه له‌کاتێکدا
له‌هه‌نده‌ران ماڵئاوایی له‌گه‌له‌که‌ی ئه‌کات و ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی
پیرۆزیان ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵه‌که‌مان.پاشان هاوڕی جوتیار
که‌رکوکی کارگێڕی لقی هه‌نده‌ران له‌ووته‌یه‌کی کورت‌دا داوای یه‌کبوونی
له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌کان کردوو هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن
له‌کاره‌کانیاندا. پاشان ئاماده‌بووان به‌پرسیارو پێشنیاره‌کانیان
کۆنفرانسه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد ، له‌کۆتایدا به‌شێوازێکی
دیموکراتیانه به‌هه‌ڵبژاردنی نهێنی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌م به‌ڕێزانه
به به‌رپرس و ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌یان هه‌ڵبژێران.
1/
به‌ڕێزعوسمانی ڕابه
به‌رپریسی
لیژنه 0442817735
2/ هاوڕێ ئه‌حمه‌د شه‌قڵاوایی ئه‌ندامی
لیژنه 0456353981
3/ هیوا
شوانی
ئه‌ندامی لیژنه 0445844454
تێبینی بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌دێرنانه‌ی له ووڵاتی فینلاندا که
به‌هۆی دووریان نه‌یان توانیوه ئاماده‌ی کونفرنسه که‌بن. یان
ئه‌گه‌ر چه‌ن پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌بن تاێستا فۆرم یان پڕبکه‌نه‌وه
هیوادارین په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ره‌وه تا هیچ
پێشمه‌رگه‌یه یه‌کی دێرین له‌مافه‌کانی بێبه‌ش نه‌بێت.


کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی کوردستان لیژنه‌ی فینلاندا
|