|
چۆن
به‌ره‌نگاری
ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كی
ببینه‌وه.
سمكۆ یه‌زدان
په‌نا
 ئاشكرایه
سیاسه‌ت یانی به‌رژه‌وه‌ندی،
به واتایه‌كی تر سیاسه‌ت
یانی فه‌نی مومكین ، به‌لاَم هه‌ر ئه‌و فه‌نی مومكینه‌ش بۆ چۆنییه‌تی پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه.هه‌ندێك
له سیاسه‌توانانی رۆژهه‌لاَتی،
زۆر جار له نووسینه‌كانیاندا
و له قسه‌كانیاندا باس له
بوونی ئه‌خلاق له سیاسه‌دا
ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
سیاسه‌تكردن له
چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقیدا
ده‌رچێت ئه‌مه كاره‌ساته ،
واته ده‌بێ سیاسه‌تیش
ره‌چاوی كۆمه‌ڵێك كرداری
ئه‌خلاقی بكات .ئه‌مه له
كاتێكدا راسته، كه چه‌ند
حیزب و لایه‌نی سیاسی سه‌ر
به‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌و بن و بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی پۆسته
حكومییه‌كان خه‌ریكی كێ بركێ
بن. به‌لاَم ئه‌گه‌ر بێت و وای لێتێبگه‌ین، كه ده‌وڵه‌ت
نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به
ده‌وڵه‌تێكی تر، یان
نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له
نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ئه‌وه
ره‌چاو بكات، به هه‌ڵه
داچونێكی گه‌وره‌یه. بۆ
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م باشتر
روون بكه‌مه‌وه، چه‌ند
نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆی له سه‌رتاسه‌ری دونیادا
له هه‌رگۆشه‌یه‌ك به جۆرێك
سیاسه‌ته‌كانی پراكتیزه
ده‌كات ، زۆرجار به شێوازی
دیالۆگ واته وت وێژ ی
هێمنانه‌و ئاشتی و دیپلۆماسی
و سه‌رمایه‌گوزاری، له
گۆشه‌یه‌كی تردا هه‌ڕه‌شه ،
واته بایكۆتی سیاسی و
دیپلۆماسی و كێشانه‌وه‌ی
سه‌رمایه، ده‌رئه‌نجام
بۆردومان و كوشتار‌و داگیركردن
، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش تایبه‌ت
به ئه‌مریكا نییه ، به‌ڵكو
ئه‌مان هێزی جه‌وانی ئه‌م
كرداره‌ن، ئه‌گینا زۆر له
پێش ئه‌وان فه‌ره‌نسیه‌كان و
رووسه‌كان،به‌ریتانیه‌كان
ئه‌م سیاسه‌ته‌یان كردووه‌و
ئێستاش هه‌ریه‌ك به شێوازێك
به پێی توانای خۆیان
به‌رده‌وامن له سه‌ری .
كه‌وابوو زلهێزانی رۆژئاوا بۆ
پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
ئه‌خلاق و به‌ڵێن نازانن،
فه‌یله‌سوفی رۆژئاوایی (كارل
ماركس ) به ئاشكرا ده‌ڵێت
هه‌ده‌ف وه‌سیله .ته‌برئه
ده‌كات ..........
واته بۆ گه‌یشتن به
مه‌به‌ست هه‌ر كه‌رسته‌یه‌ك
حهلاَله.
به‌و پێوه‌ره‌ی له‌سه‌ره‌وه
باسمانكرد ، بریار به‌ده‌ستان
و زلهێزانی جیهانی
مه‌به‌ستیان پێكانی
نیشانه‌یه‌ك بێت، ئه‌و
نیشانه‌یه ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵكوژی و جینوساید و
هێرشكردن و داگیركاردنیش بێت،
ئه‌وا بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا
به‌كردارێكی مرۆڤانه دێته
ئه‌ژمارو چونكه ئه‌وان
مه‌به‌ستیانه، چونكه ئه‌وان
بریار به‌ده‌ستن، چونكه
ئه‌وان زلهێزن، چونكه ئه‌وان
سه‌ركه‌وتوون و ئه‌وه‌شی
سه‌رده‌كه‌وێت ئه‌و مێژوو به
ئاره‌زووی خۆی ده‌نووسێته‌وه
و بریار له‌سه‌ر چاكه‌و
خراپه ده‌دات.
(هیتله‌ر) له‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا قسه‌یه‌كی
جوانی كردووه، یه‌كێك له
نزیكه‌كانی هیتله‌ر ده‌ڵێ به
هیتله‌رم وت با ئه‌م
كۆمه‌ڵكوژیانه نه‌كه‌ین،
مێژوو به‌خراپ له‌سه‌رمان
ده‌نووسێت، هیتله‌ریش له
وهلاَمدا
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتین
ئه‌وه خۆمان مێژوو
ده‌نووسینه‌وه، كاتێك
ئه‌ڵمانه‌كان له شه‌ری
جیهانی دووه‌مدا شكان، زۆر
زوو به جینایه‌تكارانی شه‌ڕ
و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید
تاوانباركران ، به‌لاَم
فرۆكه ئامریكیه‌كان كه
بۆمبی ئه‌تۆمیان دا به
شاره‌كانی (هیرۆشیما و
ناكازاكی) ژاپۆندا به
قاره‌مانی جه‌نگ ناسران و
ره‌نگه هه‌موو ساڵێك
یادیشیان بكرێته‌وه، كاتێك
رووسه‌كان له ساڵی (1980
)هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر
ئه‌فغانستان و داگیریانكرد ،
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا
كه‌وته مه‌ترسیه‌وه ،
ئامریكایه‌كان زوو پاره‌و
چه‌كێكی زۆریان خسته
به‌رده‌ستی موسڵمانه‌كانی
جیهان و هانیاندان بۆ جیهاد
دژی رووسه‌كان،.به قه‌ولی
(جۆناتان راندل) كه له
نووسینێكیدا ده‌ڵی: ناویان
نان عه‌ره‌به
ئازادیخوازه‌كان
یا(والنتێره‌كان)
له پاشان كه كاره‌كه‌یان
ته‌واو بوو، ناویان نان
تیرۆریسته‌كان، چه‌ند
كۆمپانیاییه‌كی ئه‌ڵمانی له
ساڵی 1988 چه‌كی كیمیاییان
(به‌سه‌دام حسین) ده‌فرۆشت ،
بۆ تاقی كردنه‌وه‌و
ره‌شه‌كوژی كورد، دواتریش بۆ
كورده‌كان ده‌گرین و ده‌ڵێن
كورده‌كان به چه‌كی كیمیایی
لێیاندراوه‌و ئه‌نفالكراون ،
هه‌ر له‌وكاته‌ی سه‌دام قه‌تل
و عامی كوردی ده‌كرد ته‌واوی
دونیا بێده‌نگ بوو هه‌ر
ئه‌وه‌ند به داگیركردنی كوێت
،به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئا‌مریكا
و رۆژئاوا كه‌وته
مه‌ترسیه‌وه، له سه‌دام
هه‌ڵگه‌رانه‌وه تا له
ناویان برد.كه وابوو
سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تێكی
بێگانه ئه‌خلاق و مرۆڤدۆستی
هیچ مانایه‌ك نادات و
جێگه‌یه‌كی نییه، به‌لاَم
هه‌ر ئه‌م جۆره
سیاسه‌تمه‌دارانه بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌لاَت
له ولاَته‌كه‌ی
خۆیاندا ، زۆر به باشی
ئه‌خلاق و پره‌نسیبه
مرۆیه‌كان ره‌چاو ده‌كه‌ن ،
ئێمه‌ی كوردیش بۆ به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ی هێرشی ترك و
هه‌رهێزێكی ده‌ره‌كی دیكه ،
ده‌بێ زۆر به جیدی وانه له
مێژوو وه‌ربگرین، مێژووی كورد
ئه‌گه‌رچی پڕه له كاره‌ساتی
ناخۆش، به‌لاَم
نابێ وه‌ك شیعرێكی خه‌ماوی
چاوی لێبكه‌ین، ده‌بێ بۆ
پاراستنی خۆمان جارێكی تریش
به هه‌ڵه‌كانی پێشووماندا
بچینه‌وه‌و نابێ ته‌سلیمی
ویست و خواستی بێگانه بین و
خۆبه‌ده‌سته‌وه بده‌ین ،
ئێمه تا نه‌بینه خاوه‌ن
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت
هه‌میشه له چاوه‌روانی
په‌یمانامه‌ی وه‌ك سیڤه‌ر بین
، من پێم وایه ته‌نها
ئیراده‌ی خۆمان له‌م
زه‌لكاوه مه‌ترسیداره
ده‌رمان دێنێت، ئا‌مریكا وه‌ك
هه‌رده‌وڵه‌تێكی دیكه
به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆیدا ده‌گه‌رێت، هه‌رله‌م
مانگه‌دا زۆر به ئاشكرا
ده‌رده‌كه‌وێت كه له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی ئێران‌دا، ده‌كرێت له
چاوتروكاندنێكدا هه‌موو
خراپه‌كارییه‌كانی ئێران
پشتگوێ بخات و خه‌ڵكانی
چه‌وساوه‌و ماف خوراوی
ئێرانیش به‌ده‌ست ئه‌و رژێمه
دڕنده چیان لێدێت گرنگ نییه
. سه‌باره‌ت به به‌زاندنی
سنووری هه‌رێمی كوردستانیش،
له لایه‌ن تركیاوه ئا‌مریكا
نه‌ك هه‌ر چاوپۆشی لێ‌كرد و
به‌ڵكو هاوكاریشی ده‌كات،
كه‌وابوو نه ئه‌خلاق هه‌یه
و نه په‌یمانێك هه‌یه ،
ده‌وڵه‌تانی ئێران و تركیا
به‌ئاشكرا خه‌ریكی كوشتن و
تالاَنكردنی
باشوری كوردستانن ، له
لایه‌كی تر ئێران خه‌ریكه
پتر له 100 چاڵه نه‌وتی
كوردستان له ده‌ڤه‌ری
خانه‌قین به شێوه‌ی
سیسته‌ماتیك وشك ده‌كات،
تركه‌كانیش خه‌ریكی
قه‌تلوعامی كوردن و به‌م
سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان زیاتر
له 700 كوردی گوندنشینیان
ئاواره‌كردووه ، كه‌واته
ده‌بێ بپرسین كێ چیمان بۆ
ده‌كات؟
دڵنیام له‌وه‌ی كه ته‌نیا
كورد ده‌بێ فریای كورد
بكه‌وێ، راسته ئێمه
ناتوانین شه‌ری تانك و فرۆكه
شه‌ركه‌ره‌كانی تركیا بكه‌ین
، ناتوانین شه‌ری كلاسیكی
بكه‌ین، به‌لاَم زۆر شتی تر ده‌كرێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌ستدرێژیانه،من پێم وایه
سه‌ركردایه‌تی حیزب و
رێكخراوه سیاسیه‌كانی
كوردستان هه‌رچی زووتر
له‌ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه،
ئه‌مه خۆی له خۆیدا
گه‌وره‌ترین كاره
هه‌ر ئێستا به بێ ترس و
له‌رزی سیاسی، له‌وه‌ی
كه‌پێمان بڵێن تیرۆریست،
ده‌كرێ شه‌ڕ به‌رینه ماڵی
دوژمنی داگیركه‌ر ، بێئه‌وه‌ی
په‌كه‌كه هیچ زه‌ره‌رو
زیانێكی بۆ ئامریكیه‌كان
هه‌بێت ئه‌مریكیه‌كان به
تیرۆریست ناوییان ده‌به‌ن ،
باشه كه‌وابوو له چی
بترسین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه
وهلاَمبدهینهوهو
شێوازی خه‌باتمان بگۆرین،
ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری
كوردستان هه‌ر له ماڵی كورد
شه‌ریانكردووه و گه‌لانی
خۆیان پاراستووه بۆ ئه‌وه‌ی
ره‌وایه‌تی به‌شه‌ری دژ
به‌كورد بده‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی
خۆیان چه‌واشه بكه‌ن به‌وه‌ی
كورد نۆكه‌ری بێگانه‌ن و
مه‌ترسیدارن ، بۆیه ده‌بێ
په‌كه‌كه ژیرانه بیر
بكاته‌وه‌و شه‌ڕی قه‌ندیل
بگوازێته‌وه بۆ ناو ماڵی ترك
وله ئه‌نقه‌ره‌و
ئه‌سته‌نبۆل، ئه‌وكاته
بزانین هه‌ڵوێستی تركان چۆن
ده‌بێت ، من دڵنیام له دوای
10 ده‌قیقه شه‌ر له ناو
شاره‌كانی تركییه
حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌رۆدغان به
چۆك دادێت .یان ده‌بێت وه‌ك
(ئه‌ندێرا گاندی) ملیۆنی مرۆڤ
كۆكه‌ینه‌وه‌و به جل‌و به‌رگی
سپیه‌وه هه‌رله باشووری
كوردستانه‌وه تاوه‌كو ئامه‌د
و ئه‌نقه‌ره خه‌ڵكی له‌سه‌ر
رێگاكاندا راكشێن و پێش به
تانكه‌كانی ترك بگرن ، كه
ئه‌مه‌یان ئاسته‌مه
كاری كورد نییه.
هه‌ندێك ده‌ڵێن رێگا چاره
ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه چه‌ك
دابنێت و خۆبه‌ده‌سته‌وه
بدات له رێگای دیالۆك
كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ،
ئه‌وه ته‌نها فریودانی
كورده ، ده‌وڵه‌تی ترك كه‌ی
دیالۆگ ده‌زانێ ، ئێمه
ئه‌گه‌ر 500 ساڵیش نه‌بێت كه
هاوار ده‌كه‌ین كورد شه‌ڕ
فرۆش نییه، كورد ئاشتیخوازه
، خۆ 100 ساڵ ده‌بێت، كێ
به‌ده‌نگ بانگه‌وازه
ئاشتیخوازانه‌كه‌مانه‌وه
هات، .باشه چی ده‌بێت
ئه‌گه‌ر ده ساڵی تریش به
جیدی شه‌ڕ بكه‌ین و بڵێن مافی
كورد ته‌نها له رێگای
شه‌ڕه‌وه ده‌ستێندرێت ،
ده‌بێت كورد له پێناو
پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا
هه‌موو شتێك بكات، چی ده‌بێت
با 10 ساڵی تریش له پێناو
ره‌وش و تاكتیكی سیاسی نوێ‌دا
قوربانی بدات ، ره‌نگه
هه‌ندێك كه‌س بڵێن ئه‌و
پیاوه شێت بووه وا
بانگه‌واز بۆ شه‌ڕ ده‌كات،
هێمن ده‌ڵێ
نایه‌ڵن ئاسووده دانیشم له
داوێنی چیام
قاسپه‌ی كه‌و بێته گوێم كوا
گرمه‌ی مینم ده‌وێت
دێۆی شه‌ر سمكۆل ده‌كا
ده‌بۆرینی و ده‌ڵێ
بۆ له‌سه‌ردانی هه‌مووی ئێوه
ته‌ورو زینم ده‌وێت
كه‌وابوو شه‌ر زۆر له مێژه
ده‌رگه‌ی به ئێمه گرتووه،
جا بۆیه ته‌نها به
به‌رخودان یه‌كده‌نگی و
ته‌بایی ده‌توانین
به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
|