|
|
||||||||||
|
ئێمه |
ئه‌رشیف |
وێنه‌ی که‌رکوک |
||||||||
|
سپێده باش سه‌رۆک سنور با حه‌شرمان له‌گه‌ڵ گوند نشینه‌کانی بناری قه‌ندیلدا بێت ، سه‌رۆک قسه باجی ده‌وێت زووش پێم ووتی، ئه‌وه تورک ها توو نیشتمانیان کرده خه‌ڵتانی خوێن و قسه‌که‌ی خۆیان هێنایه جێ ،گه‌له‌که‌م له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه ده‌بێ هه‌موو جه‌ژنێک قوربانی بدات ، بۆ یه په‌رله‌مان ببورن ،مه‌جلیسی ته‌شریعی و ته‌نفیزی ،ئه‌و یاسایه‌یان قبوڵ کرد که‌ده‌نگی ڕۆژنامه‌نوسان قفڵ که‌ن تا که‌س له‌ڕۆژنامه‌نوسان نه‌چێت بۆ سنوری ده‌ست کرد و هه‌واڵمان بۆ بێنێت و ئێوه‌ش له‌سایه‌یدا شه‌رمه‌زار بن و خه‌ڵکی قسه قه‌باره گه‌وره‌کانتانی بیر که‌وێته‌وه و بڵێ خۆ سه‌رۆک گفتی دا نه‌یه‌ڵێت تورکان ڕوو له‌خاکی کوردان بکات ،ئه‌و که‌سانه ی که‌له‌هۆڵی ته‌شریعی و ته‌نفیزی من دڵنیام هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌شیان نه‌خوێندۆته‌وه ،به‌ڵام قبوڵیانه نه‌با دڵی ئێوه‌ی به‌زۆر سه‌پێنراو زویر بێت ،سه‌رۆک من ووتم دوای ئه‌و هه‌موو گفتانه‌ی دات و ئه‌و هه‌موو په‌یڤانه‌ی که‌ئاگری ده‌کرده‌وه ، سه‌رۆک کارێ ده‌کات مێژوویه‌ک ده‌خوڵقێنێ عومه‌ر مختار ده‌خاته گیرفانی یه‌وه له‌کاتێکدا عومه‌ر مختار قاچی به‌سته‌وه تا به‌رامبه‌ر داگیر که‌رانی ئیتالیا هه‌ڵنه‌یه‌ت و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌کات ووتم سه‌رۆک به‌م قسانه‌ی له‌ناو قه‌ده‌وه خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به‌دار به‌ڕویه‌که‌وه‌و ئه‌و ده‌م هه‌موو کورد هه‌تا هه‌تا یه نه‌وه دوای نه‌وه باس له ئازایه‌تی سه‌رۆک ده‌کات که مێژووی گۆڕی و ترسی خسته ناو دڵێ تورکانه‌وه که‌چی من به هه‌ڵه‌دا چوم ، هیچ نه‌بووبوو سه‌رۆک هه‌موو ڕۆژێک هه‌ڕه‌شه‌ی له‌تورکان ده‌کرد هه‌نوکه تورکیای فاشی به‌ئاره‌زووی خۆی بۆردمان ده‌کات و له‌شکره فشۆڵه‌که‌ی له‌کوردستان ته‌راتێن ده‌کات نه‌ک هه‌ر قسه ناکات سه‌رۆک،به‌ڵک و بێ ده‌نگیه‌کی هه‌ڵبژاردوه ، خزمینه ده‌زانن سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رکرده‌ی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌شه من زوو ووتم تکایه ناوی پ م بگۆڕن و به‌س سوکایه‌تی به‌و ناوه بکه‌ن ، ئاخر مالیکی ئاخوند به‌گاڵته ناڵێ ئه‌و ژماره‌یه که‌م که‌نه‌وه ئه‌و 180000 پ م ئه‌مڕۆ به‌قه‌ده‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌کی جاران سامیان نی یه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا ، چونکه ئه‌وانه ناویان پ م ناوه‌ڕۆکیان موچه خۆره و هێزێکی ته‌وه‌زه‌لن له‌سه‌ر بژێوی خه‌ڵک ده‌ژین و پارێزگاری له‌ئێوه ده‌که‌ن ، له‌ئێوه‌ی که بونه‌ته به‌ڵا بۆ گه‌له‌که‌م له‌ئاست ئێمه‌دا چه‌ند جه‌ر به‌زه‌ن و له‌به‌رده‌م سه‌ربازێکی تورک و عه‌ره‌ب و فارس دا چه‌ند بچوکن خه‌ریکه وون ده‌بن که‌ده‌یان بینن ، سه‌رۆک سپێده باش هه‌سته له‌خه‌و تورک هات و ده‌یان جاری تریش دێت ده‌زانی بۆ چونکه خۆتان فێرتان کردن ، هه‌نوکه گه‌له‌که‌م باجی ده‌دات ، سه‌رۆک سپێده‌ت باش ها که‌بۆردمانی سه‌ری سوریشیان کرد و ناویان نا هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی و ده‌بێ ئێوه‌ش داوای لێ بوردن بکه‌ن ، دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێ سه‌رۆک هه‌رتۆ نه‌بوی قسه‌ت کردوه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانیش ده‌یان ووت قه‌ڵه‌مه‌کانمان داده‌نێن و ده‌چین بۆ شه‌ڕ ، یارۆی عه‌سکه‌ریش ووتی منیش ده‌چمه قه‌ندیل ، خه‌م مه‌خۆن ئێمه گه‌لێکین زوو شتمان بیر ده‌چێته‌وه دڵنیا بن ڕزگار ڕانگور | |||||||||