|
تاکه‌ی سه‌ری
هاوڕێکانتان
ده‌که‌نه به‌رده‌باز
تاکه‌ی؟
ئه‌مه‌ریکا
دوژمنایه‌تی خۆی
ڕاگه‌یاند
له‌هه‌مبه‌ر گه‌لی
کورداو که‌سێک
له‌دنیادا نه‌هاته
ده‌نگ له‌سه‌رمان و
ئه‌واتا جۆرج ده‌بلی
و بۆشی هه‌رزه‌ش
پاڵپشتی خۆی
دوباره‌کرده‌وه
،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رنجه بۆ هه‌مووان
له‌لایه‌ک
ئه‌مه‌ریکێکان دژ
به‌هه‌موو په‌یامێکی
ئیسلامی
ده‌وه‌ستنه‌وه‌و
له‌لایه‌کی تره‌وه
ئه‌مه‌ریکا
به‌رگریه‌کی زۆر شێت
گیرانه
له‌ئه‌ردۆغانی تاسه‌ر
ئێسقان ئیسلامی
ده‌کات و ده‌ستیان
ئاوهاڵا کردوه تاک و
قه‌سابی گه‌له‌که‌م
بکات و به‌به‌رچاوی
هه‌موو دنیای
کوێره‌وه
که‌هه‌موویان له‌کونی
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیانه‌وه ده‌ڕوان
ئه‌م هه‌موو له‌شکر
کێشی یه بێ ویژدانی
یه‌ی که ده‌کرێته
سه‌رمان ده‌مان کوژن،
باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا
له‌به‌غداد(ڕایان
کرۆکه‌ر) ده‌ڵێ تورک
مافی خۆیه‌تی به‌رگری
له‌خۆی بکات و ئێمه
واته
ئه‌مه‌ریکا
به‌ڕاکشاوانه ده‌ڵێن
پ ک پ گروپێکی
تیرۆریستین و
ڕێگه‌مان داوه
به‌تورکان که
ئۆپراسۆن بکه‌ن
هه‌مان شه‌کر
تاڵه‌بانێکه‌ی کوردیش
ده‌ی کرمێنێ و ده‌ڵێ
تورکان مافی خۆیانه
به‌رگری بکه‌ن ،
به‌ڵام کورد مافی خۆی
نی یه به‌رگری بکات
،چ شه‌رمه‌زاریه‌کی
گه‌وره‌یه ئاخر بۆ
یه ماده‌ی 140 جوان
جێ به‌جێ بوو ئه‌م
ئه‌شرافانه یه
نوێنه‌ره‌کانمان
،ته‌ڕ له‌م شه‌ڕی
دبلۆ ماسی یه‌دا
ده‌یبه‌ینه‌وه ،
گه‌لۆ کورد
به‌رامبه‌ر ئه‌م
هه‌ڵوێسته ی
ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ چۆن
بێت و چی بکات
،تاله‌بانی له‌ده‌م
پانکردنه‌وه‌یه‌کدا
له‌سلێمانی ووتی
تورکان هاش وهوش
ده‌که‌ن و هێرش
ناکه‌ن، لێ هێرشیان
کرد‌و تاله‌بانی نقه‌ی
نه‌کردوه تاک و
ئێستا
ئه‌مه‌ریکایه‌کان
له‌چاوی سه‌رانی
کورده‌وه
ده‌ڕواننه
گه‌لێکی45 ملیۆنی
چونکه سه‌رانی
به‌زۆر سه‌پێنراوی
کورد ته‌نها جارێک
جوامێریان
نه‌نواندوه و
گه‌لێکیان به‌ته‌واوی
مانا خه‌ساندوه
،له‌وه‌ته‌ی تورکیا
خۆی بۆ ئه‌و تاوانه
ئاماده ده‌کات
ناوه‌ندی (چاک) هاوار
ده‌کات بابایکۆتی
بازاڕی تورکان بکه‌ین
لێ سه‌رانی ترسنۆکی
کورد
ده‌یان کۆمپانیای
تورکیان هێناوه بۆ
ئه‌وه‌ی ماڵ و
ڤێلایان بۆ چاک که‌ن
و هه‌رچی خواردنی
به‌سه‌ر چووی ئه‌و
ووڵاته هه‌یه
له‌کوردستانی باشوردا
ساغده‌کرێته‌وه ،16
ساڵه سه‌رانی به‌زۆر
سه‌پێنراو له‌باشور
گه‌لێکی نه‌خۆش
کۆیله به‌رهه‌م
ده‌هێنن 16ساڵه تۆوی
نیفاق و دوژمنایه‌تی
له‌ناومانا ده‌چێنن
16 ساڵه به‌درۆ
گۆشمان ده‌که‌ن و
ده‌مان خه‌سێنن ،
هه‌نوکه کێ توانای
هه‌یه بڵێ ئاده‌ی
کوڕ گه‌ل بادژ
به‌ئه‌مه‌ریکا ته‌نها
ڕێ پێوانێ بکه‌ین ؟
ئه‌وخه‌ڵکه‌یان
واترسانوه واخه‌سان
وه ئاخر کاتی ئه‌وه
هاتوه پرسیار بکه‌ین
گوڵ بارانی کێتان کرد
بۆ کرتان
ڕژێمی تورکیا له‌کاتی
داگیر کردنی ئێراکدا
نه‌ی هێشت فڕۆکه
جه‌نگێکانی
هاوپه‌یمانان
له‌وێوه هه‌ستن و
سه‌رئه‌نجام
ئه‌مه‌ریکا هه‌ر بچوک
بۆوه بۆ تورکیا‌و
ئه‌وه‌تانێ هه‌موو
شتی بۆ ئه‌نجام
ده‌دات سونێکان دوو
تفه‌نگیان ته‌قان و
ناویان نا مقاوه‌مه
،بۆش هه‌ر ئه‌وه بوو
عه‌گال نه‌به‌ستێ خۆی
گه‌یانده ئه‌نبارو
شانی
عه‌شایه‌ره
عه‌ره‌به‌کانی ڕاموسی
و مه‌منونیان بوو
ئه‌وه‌تا ،په‌یمانیشی
دانێ تاوان بارانی
ئه‌نفالیان بۆ
بپارێزێ
ئافه‌رم سه‌رانی کورد
ئافه‌رم ، سه‌رۆکی
هه‌رێم ده‌ڵێ له‌به‌ر
کات نه‌چوم بۆ لای
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریکا
له‌به‌غداد چونکه
کوردستان هێرشی بۆ
ده‌کرێت ، به‌لام
ژانه دان وای لێ کرد
بۆ ماوه‌ی دوو
هه‌فته خۆی وون کات
و نیشتمان به‌جێ بێڵێ
، چ دنیایه‌کی
سه‌یره ئه‌و هه‌موو
بۆردمانه کراوه
که‌چی قسه‌که‌ری هێزی
پ م ده‌ڵێ
هیچ زیانی گیانی
به‌دواوه نه‌بوه ،
به‌لام ڕێگه ناده‌ن
مێدیای کوردی ڕه‌سه‌ن
بچێته ئه‌و
شوێنانه‌و هه‌واڵی
دروستمان بۆ بێنه‌وه
، هه‌نوکه قسه
له‌سه‌ر
ئه‌مه‌ریکایه کورد
ده‌توانێ چی بکات و
چۆن کارێ بکات
ئه‌مه‌ریکای
زه‌به‌لاح له‌و
هاوکێشه‌یه
بێنێته‌ده‌ره‌وه
،خزمینه ئه‌مه
ئه‌مه‌ریکاو تورکیا
نی یه ئه‌مه
به‌رهه‌می
نوێنه‌رانی کورده
له‌به‌غداد ئه‌وانه‌ی
هێنده خه‌ریکی بۆ
یاخی سه‌رو له‌هه‌وڵێ
سه‌فه‌رو ڕابواردنابن
له‌خه‌می
گه‌له‌که‌ما نین
،به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێ
دواکه‌وتنی ماده‌ی
140 زه‌ره‌ر له‌که‌س
نادات ، به‌رهه‌م چاک
ده‌زانێ شه‌ش
مانگی تر ڕژێمی ئیراک
به‌هێز ده‌بێ و ئه‌و
ده‌م که‌س گوو
به‌کڵاوی ئه‌وان
ناپێوێ سه‌رانی کورد
سه‌لماندیان
تاسه‌ر عێسقان خائینن
درۆزنن هیچ له‌بارا
نه‌بوون و کۆیله‌ن
به‌هه‌موو مانایه‌ک
ئه‌و گه‌له‌ی باوه‌ڕ
به‌مانه‌ش بکات وه‌ک
ئه‌وانه ، به‌عسێکان
ده‌یان ووت
( ووڵاته‌که‌مان وه‌ک
به‌له‌مێک وایه که‌س
له‌خۆیه‌وه بۆی نی
یه کونێکی تێ بکات
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌بێته هۆی نقوم
بوونی هه‌موان )
سه‌رانی کورد نه‌گوێ
له‌خه‌ڵک ده‌گرن
نه‌سودیان له‌دوژمان
کردوه هه‌نوکه
ئه‌مانه وه‌ک
جرجی تۆقیویان لێ
هاتوه نا‌وێرن ده‌نگ
بکه‌ن نه‌له‌به‌غداد
و نه‌به‌رامبه‌ر هیچ
داگیر که‌رێک ئه‌وه
ئه‌مه‌ریکا هه‌ر
بڤه‌یه ، به‌ڵام من
به‌گه‌له‌که‌م ده‌ڵێم
تورکان ئه‌وه نین
له‌شکرێکی تاسه‌ر
عێسقان فشۆڵن و
خاوه‌نی هیچ
پایه‌یه‌کی
ئابوری نین و چۆن لای
خۆمان گه‌نده‌ڵێ دای
ڕزانووین له‌تورکیا
هه‌زار قاته ، کاتی
ئه‌وه هاتوه
یادگاریه‌کتان
له‌گه‌ڵ له‌شکره
فشۆڵه‌که‌ی تورکیادا
بۆ باس که‌م مانگی
ئۆکتۆبه‌ری 1997
ئێمه 13 پێشمه‌ر
گه‌بووین له‌ڕوباری
ڕۆشینه‌وه به‌ڕێ
که‌وتین له‌ده‌شتی
به‌راز گره‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی بۆ بادینابن
بگه‌ڕێینه‌وه لای
گوندی مام ڕه‌ش
کومه‌ندۆی تورکی و
ده‌یان کۆپته‌ر
ده‌وریان داین ئێمه
دووان له پ م نه‌خۆش
بوون و له‌و هێزه
دابڕابوون که‌له‌گه‌ڵ
ڕاید جه‌لال دا
هاتبوون به‌سه‌ر
هێستره‌کانه‌وه بوون
ده‌وریان داین بوو
به‌میل هێنانه‌وه
ئێمه دامه‌زراین
له‌و ناوه‌دا ، چه‌ند
ئه‌فسارێکی لوس ڕێش
تاشراو هاتن ئێمه‌ش
دای سامانمان له‌گه‌ڵ
بوو تورکی ده‌زانی
به‌ئێمه‌یان ووت
ڕێزبن ئه‌وت به‌منداڵ
ده‌ڵێن ئێمه‌ووتمان
ئێوه ڕیز بن دوو ڕۆژ
پێش ئه‌و ڕوداوه 96
پاسداریان که‌ده‌چون
بۆ ناوچه‌ی شێخان
ئاوا چه‌ک کردبوو
زۆریان قسه‌کرد
کونجرینی هاوڕێم ووتی
ئه‌مه کوردستانه‌و
ڕێگه‌مان
هه‌ڵه‌کردووه
ئه‌فسه‌که که‌هه‌موو
گیانی وه‌ک شه‌ق
شه‌قه ده‌له‌زی ووتی
ئه‌مه تورکیاوه بۆ
تان نی یه
جگه‌ره‌یه‌کیشی تیا
بکێشن ، جاشێکی
کوردیان له‌گه‌ڵ بوو
ژێرسێیه‌کی پێ بوو
ده‌یووت به‌شه‌و
وه‌رن بڕۆن لێره‌وه
ئێمه نایه‌ینه
سه‌ر ڕێتان
هێزه‌که‌ی ئه‌وان
تاده‌هات زیاد ده‌بوو
هه‌ر کۆپته‌ر بوو
هێزی ده‌هێنا
بۆیه بڕیارمان دا
نه‌رم نه‌رم بگه‌ڕێی
نه‌وه لای ڕوباری
ڕۆشین ،ئه‌و هێزه
زه‌به‌لاحه‌ی تورک
نه‌ی توانی ئێمه
برینار کات ئه‌وده‌م
باوه‌ڕ هه‌بوو کۆ
مه‌ندۆ چی بوو
هه‌نوکه له‌باشور
180000 هه‌زار پ م
هه‌یه که‌سیان
نا‌وێرن بچن بۆ شوێنی
ڕوداوه‌کان هاشمی
شۆڤێنی ده‌چێ بۆ
وێنه گرتن دوایش
به‌تورکان بڵێ
ده‌ستان شکێ باشتان
لێ نه‌داوه ، کورد
ته‌نهایه به‌بۆنه‌ی
ئه‌و پیاوانه وه
سه‌رانی کورد وه‌ک
نوێنه‌ر دایناوه
له‌ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان هه‌ر
خه‌ریکی به‌رم
وڕه‌زمی خۆیانن
خه‌ریکی دزی
وکه‌ڵه‌که کردنی
سه‌مایه‌ن و دزینی
لوقمه نانی
ده‌م هه‌ژارانن
،ته‌نهاین و تاک
و‌ئێستا نه‌مان
توانیوه سیمپاتی بۆ
بزوتنه‌وه‌که‌مان
په‌یداکه‌ین بۆیه
که‌س قه‌واڵه‌مان
ناخوێنێته‌وه
،ته‌نهاین و لایه‌ک
له‌ووڵاته‌که‌مان
سوتماک ده‌کرێت
ده‌هۆڵ و زوڕنا
ده‌ژه‌نین و
هه‌ڵده‌په‌ڕین
ته‌نهاین و وه‌ک
به‌ردی ڕزیو تابێت
له‌به‌ر یه‌ک
هه‌ڵده‌وه‌شێین
،گه‌ریلاکانی قه‌ندیل
ئاوێنه‌ی
گه‌له‌که‌مه به‌و
مانایه حوکمه‌تی
ئه‌مه‌ریکی
به‌گه‌له‌که‌م ده‌ڵێ
تیرۆریست ، بائه‌و
ناهه‌قی یه قبوڵ
نه‌که‌ین خواستی
گه‌لێک به‌تیرۆر
بشوبهێنرێت و پلانی
له‌ناوچونی بۆ بدرێت
، ئه‌م گه‌له
کۆمه‌کی یه‌ی له‌سه‌ر
قه‌ندیل ده‌کرێت
هه‌مان کاره‌ساتی
هه‌کاریمان
بیردێنێته‌وه و
هه‌مان ئه‌نجام
چاوه‌ڕێ ی ده‌کرێت
بابه‌س به‌گفتی ئه‌و
سه‌ره به‌زۆر
سه‌پێنراوانه
قبوڵ بکه‌ین و گوێ بۆ
درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانیان
بگرین چونکه که‌تیا
چین هه‌موومان تیا
ده‌چین و به‌کۆیله‌یی
ده‌مرین که‌سێکیش
به‌کۆیله‌یی بمرێت
هه‌ر شه‌رمه‌بژی و
بڵێ ژیاوم
ڕزگار ڕانگور
|