|
|
|||||||||
|
ئێمه |
بابه‌ت |
ماڵپه‌ره کوردیه‌کان |
وێنه‌ی که‌رکوک |
||||||
|
کێ له‌پشتی به‌عه‌ره‌بکردنی سلێمانی یه وه‌یه ؟ جه‌لاد و ئه‌و شه‌کره‌ی کرمان که‌هاشمی فه‌رمانی جێ به‌جێ کردوه‌و بێ تاوانه له‌ئه‌نفالدا ، چی له‌پشتی هاتنی ئه‌م شۆڤێنیانه‌یه بۆ کوردستان ؟ سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراوی کورد چ ماستاو مامه حه‌مه‌ییه‌ک بۆ ئه‌م جانه‌وه‌رانه ده‌که‌ن ، هه‌ر زوو تاله‌بانی نیوه‌ڕۆ خوانێکی ساز کرد بۆ ئه‌م میوانه ناسازه‌ی ڕووی له‌شاره‌که‌مان کردوه بڵێ ی که‌س له‌م ئاخونده کۆستیم له‌به‌ره بپرسێ داخۆ که‌هه‌له‌بجه خه‌ڵتانی خوێن کرا ئه‌م چ کاره‌بوو هه‌ڵوێستی چۆن بوو ؟ نائه‌و پرسیارانه هه‌رگیز ناکرێن چونکه پیاو باس له‌داهاتوو ده‌کات ئه‌وانه‌ش بوون به‌مێژوو حه‌وجێ ی پرسیار کردن نی یه ، ئه‌مڕۆ عه‌ره‌بێکی زۆر‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو ڕویان له‌کوردستان کردوه و هه‌موشیان خه‌ریکی نیشته‌جێ بوونن جائاسان کاریه‌کی زۆریشیان بۆ ده‌کرێت که خان‌و به‌ره ده‌کڕن و منداڵه‌کانیان قوتابخانه‌یان بۆ دابین کراوه له‌کاتێکدا نه‌وه‌یه‌ک منداڵی کورد بێ به‌شن له‌خوێندن ، وه به‌رپرسێک ئه‌وه‌شی بۆ پشت ڕاست کردوینه‌ته‌وه که‌ماوه‌ی چوار ساڵیان ده‌وێت تا وانه‌یه‌کی کوردش بخوێن و هه‌نوکه زۆریان لێ ناکه‌ن و بگره هه‌ر زۆر لای کورد‌و عه‌ره‌به‌کانیش گرنگ نی یه فێر بوونی کوردی ده‌بێ کورد هه‌وڵ بدات به‌زۆر عه‌ره‌بی فێر بێت له‌نیشتمانی عه‌ره‌ب دا ، له‌کوردستان ده‌یان قوتابخانه‌ی تورکی و عه‌ره‌بی کراونه‌ته‌وه بۆئه‌م میوانه سه‌پێنراوانه ی که‌سه‌رۆک کۆماره کورده‌که‌ی ئێراک له‌پشتی ئه‌م گۆڵمه‌زه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێ له‌دوای خۆی سلێمانیش بێ گرفت و گۆڵمه‌ز به‌جێ نه‌هێڵێ و ئه‌و عه‌ره‌به نا ڕه‌سه‌نانه پاش چه‌ند ساڵی تر ده‌بنه ڕه‌سه‌ن و ئه‌زمونه‌که‌ی که‌رکوک و ناوچه به‌عه‌ره‌ب کراوه‌کان له‌سلێمانی و هه‌ولێر دووباره ده‌کرێته‌وه ، سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراوی کورد هاتنی ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌به بۆ کوردستان سبه‌ی باجی خوێنی ده‌وێت ،چونکه ئێوه‌ی بازرگان ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ ده‌ژین و سه‌رمایه که‌ڵه‌که‌ده‌که‌ن و ده‌دزن و گوێ به‌خه‌ڵک ناده‌ن خواسته‌کانیان و خه‌ونه‌کانیان چی یه‌وه چی نی یه ،له‌کێتان پرسی ماده‌ی 58 . 140 که‌داتان نان ئه‌ی له‌کێتان پرسی که‌دواتان خست بۆ کرا ئێوه پیاوی ئه‌و مه‌یدانه نین و له‌به‌رۆکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نابنه‌وه ئێوه‌ی میکرۆب له‌سایه‌ی سه‌رتانا هه‌زاران به‌ڵاتان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ما هێناوه هه‌نوکه‌ش بۆ خاتری کورسی فۆڕمیکاکانتان و تیتڵه‌کانی وه‌رتان گرتوه کوردستان هه‌راج ده‌که‌ن ته‌عریبی ده‌که‌ن ، سه‌دامی جه‌لاد ئه‌گه‌ر ده‌ی زانی ئاوا خه‌ونه‌کانی ده‌هێنه دی قه‌ت و به‌چرکه‌ش ده‌سبه‌ردارتان نه‌ده‌بوو ،ئه‌وه‌ی به‌عسێکان نه‌یان کرد ئێوه‌ی ڕه‌فتار به‌عسی به‌زیا ده‌وه ئه‌نجامتان دا ، هه‌نوکه کاتی ئه‌وه هاتوه گه‌له‌که‌م له‌م کرداره ترسناکه ئاگادار که‌مه‌وه که‌پێشتریش ئاوڕم له‌م بابه‌تانه داوه‌ته‌وه ، نازانم حیکمه‌تی قبوڵ کردنی ئه‌م هه‌موو تاوان و نیشتمان فرۆشتنه چییه،گه‌له‌که‌م بۆ بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه ، ساده‌ین هه‌تا گوێ بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانی ئه‌م بازرگانانه‌ی خوێن بگرین دۆڕاوین به‌هه‌موو ماناوسبه‌ینێکی ڕه‌ش بۆ نه‌وه‌کانمان به‌میرات جێ ده‌هێڵین و لێمان خۆش نابن سه‌یره بێ ده‌نگین له‌ئاست ئه‌م ترسنۆکانه‌ی له‌به‌رده‌م دوژمن‌دا له‌جرجی تۆ قیو ده‌چن و له‌ئاستنی خۆشمانا ده‌یان ده‌زگایان بۆ سه‌رکوتکردنمان داناوه و جاسوسیمان به‌سه‌ره‌وه ده‌که‌ن ، بۆیه تاله‌بانی و سه‌رانی تر سیسته‌ماتیک له‌هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافی سلێمانیدان ، بیرتانه حه‌کیم خۆی گه‌یانده هه‌ڵه‌بجه‌و پارکێکی کرده‌وه به‌دوایدا جه‌عفه‌ری هات و هه‌ندێ شه‌کری شکاند له‌کتێبخانه‌ی گشتی شاره‌که‌م پیاوه قه‌زمه‌که‌ی ئایدۆلۆژیا وه‌ک گۆره‌وی ده‌گۆڕێ دوای که‌وتبوو بۆ وێنه گرتن ئه‌مڕۆش تاریق ناوێک هاتوه جێگری کوردێکه لێ ده‌یان جار زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌رۆکدا هه‌یه‌و سه‌رۆک له‌ئاستیا ده‌توێته‌وه وه‌ک چلوره‌ی به‌ر هه‌تاو سلێمانی ته‌عریب که‌ن شار بێ خودانه گه‌نجه‌کانتان هه‌موو شاربه‌ده‌ر کرد ، کێ به‌رگریبکات کێ بڵێ وامه‌که‌ن تاوانه ، کێ ده‌زانێ له‌به‌غداد چی مۆرده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو کرده‌وه نابه‌جێیانه‌تان ئه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌فیزۆنی فه‌یحا نه‌ی ووت به‌رهه‌م و تاڵه‌بانی وه‌عدیان پێ داین که‌ڕوو له‌سلێمانی بکه‌ین هه‌موو ئاسان کاری یه‌کمان بۆ ده‌که‌ن به‌ڵێ کردیان و سبه‌ی عه‌ره‌بی ناڕه‌سه‌ن له‌شاره‌که‌ی ئێمه‌ش ده‌بێ ته ڕه‌سه‌ن و خاوه‌نی شار ئه‌ی بیرمان چوو خانه‌قینێکان به‌حساب ده‌ر کرابوون پاش ماوه‌یه‌ک هه‌موو بوون به‌جاش شه‌عبی و باوکی منیشیان به‌گردا و هه‌نوکه‌ش به‌حساب خانه‌قین ئازاده‌و به‌سه‌ردانیش ناڕۆنه‌وه ، ئه‌وانه کورد بوون وایان کرد داخۆ ئه‌م عه‌ره‌بانه سبه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان زۆربوو چی ده‌که‌ن ئه‌مه هه‌ڵوێسته یه‌کی زۆر جدی ده‌وێت ، تکایه که‌هه‌ڵوێستیش وه‌ر گیرا باپرس به مه‌جلیسی ته‌شریعی و ته‌نفیزی نه‌کرێت واته په‌رله‌مان ،سلێمانی ته‌عریب که‌ن واته کوردستان له‌باشور چوو جابا به‌جدیه‌کی زۆره‌وه له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بڕوانین ده‌نا سبه‌ی مێژوو لێمان خۆشنابێ ..... ڕزگار ڕانگور
-
ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆزی نیشتیمان په‌روه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناخی دڵه‌وه هیچ کاتێ بۆ خزمه‌ت کردنی کورد و کوردستان ماندونه ناسانه خۆبه‌خشانه کاریان کردوه وه کارده‌که‌ن به‌و ئومێده‌یی شان به‌شانی یه‌کتر بۆ خزمه‌ت کردنی سه‌رجه‌م خاکی کوردستان و شاری که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و سه‌ر جه‌م ناوچه‌کانی تری دابراوی کوردستان به گشتی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ڕۆژنامه‌ی گشتی ئازاد و سه‌ربه‌خۆییه بۆیه سه‌ربه‌هیچ حیزب و رێک خراوێک نییه، ئامانجه کانی تێ کۆشان و خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه وبۆخزمه‌تکردنی شاری که‌رکوک وناوچه‌دابراوه‌کان سه‌رجه‌م کوردستان به‌گشتی وه تێده کۆشێت بۆ گڕانه وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی نیشتیمان ،وه ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ له هه‌رفه‌رمان گه‌یه‌ک یان هه‌ر پۆستێکی لێپرسراویدان وه هه‌ر جۆره‌که‌متر خه‌م ییه‌ک بکه‌ن له‌و ئه‌رکه‌ی پێان سپێردراوه کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان ده‌نگیان پێ داوه زۆربه ئازادانه هه‌رکه‌مته‌رخه‌میه‌کیان کرد یان بینره بڵاوی ده‌کینه‌وه، وه هیوادارین هه‌ر نوسه‌رێک یان هه‌رکه‌سێک که بابه‌ت یان وتار ئه‌نێرن بۆ ئێمه تکایه با ناو‌و ئیمایڵی ته‌واوی خۆیان بنێرن بۆمان وه بۆناردنی بابه‌ت و وتاره کانتان تکایه بچنه به‌شی په‌یوه‌ندی که‌له‌سه‌روه نوسراوه ته‌واوی ئاسان کاری کراوه بۆ هه‌مووان بۆ ناردنی نوسینه‌کانتان وه بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و تێبینیه یه‌ک ئه‌توانن په‌یوه‌ندی مان پی وه‌بکه‌ن به‌م ئیمایڵه ی خۆاره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی داهاتوی که‌رکوک (هیوا ئه‌حمه‌د شوانی) له‌گه‌ڵ ڕێزم dahato@dahato.com |
|||||||||