|
توركیا هێرش ده‌كاو..
ده‌سه‌ڵاتی كوردی
پاشه‌كشه‌و.. گه‌ریلا
به‌رخۆدان..
له‌مێژووی
خه‌باتی گه‌لانی بن ده‌ست،
كورد ئه‌گه‌ر له‌پێش
هه‌مووشیانه‌وه نه‌بێت ئه‌وا
له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه،
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و
مافیاكه‌ی باشوری كوردستان
نه‌ك هه‌ر بێ وێنه‌یه له
گه‌نده‌ڵی به‌ڵكوو ده‌یانجارو
سه‌دانجار بێز له‌كورد بوونی
خۆت ئه‌كه‌یته‌وه.. بڕۆخێ
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ
ده‌سه‌ڵاته..
بۆ دواجار تۆرانیه‌كانی
ئه‌نقه‌ره به پشتیوانی
ئه‌مه‌ریكای زلهێزو
هاوپه‌یمانی ستراتیژی
یه‌كیه‌تیو پارتی هێرشی
هه‌وایی و زه‌مینیان بۆ سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ
كرد به بیانووی بوونی بنكه‌و
باره‌گای په‌كه‌كه؟؟ یه‌كه‌م
مووشه‌ك.. قاچی مه‌ڕێكی سڤیلی
په‌ڕاندوو..
دووه‌م مووشه‌ك
قوتانخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
خه‌ڵتانی خوێن كردوو سێهه‌م
مووشه‌ك كۆتایی به‌ژیانی
ژنێكی لادێی نه‌خوێنده‌واری
ده‌وار نشینی هه‌موو ژیان
مه‌رگه‌ساتوو نه‌هامه‌تی
هێنا!!
پێنج
گه‌ریلا شه‌هید بوون ..
سه‌دی تریش.. بن ئه‌وه شتێ
تازه نیه ، گه‌ریلا له‌م
چیا سه‌ر سه‌ختوو
سه‌ربه‌رزانه بۆ به‌رخۆدانوو
بۆ به‌رخۆدانوو بۆ به‌رخۆدان
ئه‌م چه‌كه‌ی كر‌دۆته شان،
به‌شه‌هید بوونیشی
كه‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی
ژیانی كه گیانیه‌تی ئه‌ی
به‌خشێ ئه‌ركێكی بچووكی بۆ
مه‌سه‌له ڕه‌واكانی ژیان
ئه‌نجام ئه‌دا
مه‌سه‌له‌ی بوونی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گه‌لێك ٢٣
ملێۆن كورد له توركیای
دراوسێ!!
پێش سیناریۆی هێرشه‌كه‌كه‌ی
توركیا، ده‌یان سیناریۆی
سه‌یرو سه‌مه‌ره له
كوردستانی باشوور به‌ڕێوه
چوون..
له‌هه‌موویان سه‌یر تر
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم
بوو.. كه‌چه‌ند ڕۆژێكی
نه‌خه‌یاندوو.. نه‌ك هه‌ر به
قسه به‌ڵكوو به كرده‌وه‌ش
بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌رێمی
كوردستانی جێ هێشت مه‌گه‌ر
هه‌ر خوا‌و داروو ده‌سته پله
یه‌كه‌كانی بزانێ له‌كوێو بۆ
چی چووه. سه‌فه‌ر كۆتایی
هاتوو.. به‌خێر هاتنه‌وه‌ی
پاش كه‌مێك له‌لایه‌ن
فڕۆكه‌كانی توركیاوه به
بۆردوومانی بناری قه‌ندیل
بوو..
سه‌رۆك له‌جیاتی هه‌ڕه‌شه‌كا
نی به‌جێ بگه‌یه‌نێ، داوای
كۆمه‌كوو سواڵی له خه‌ڵكی
كوردستان كرد!!
ئه‌ی ئه‌و سه‌دوو هه‌شتا
هه‌زار پێسمه‌رگه‌ی كه‌ناو
نووستان كردووه بۆ مووچه
وه‌رگرتن له حكوومه‌تی
ناوه‌ندی به‌غدا، ئه‌گه‌ر بۆ
ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه نه‌بێت بۆ
چیمانه!!
من
دڵنیام هیچ نه بێ سه‌د
هه‌زاری هه‌ر ناوه‌و
مووچه‌كه‌ی په‌نجا به په‌نجا
ئه‌چێته گیرفانی هه‌رگیز پڕ
نه‌بووی یه‌كیه‌تیوو پارتی..
سیناریۆیه‌كی تراژیدی تر
له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی
هه‌رێم ده‌ستی پی كرد،
به‌دانانی ئابڵۆقه‌ی ئابووری
له‌سه‌ر بناری قه‌ندیل، نه‌ك
هه‌ر گه‌مارۆی ئابووری
له‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی
په‌كه‌كه به‌ڵكوو گوند
نشینه‌كانی ناوچه‌كه‌و له‌و
وه‌رزی سه‌رماو سه‌ره‌تای
زستانه‌دا ته‌نانه‌ت
نه‌یانده‌توانی
خوارده‌مه‌نیوو سووته‌مه‌نی
پێویست بۆ ماڵه سارد‌و
سڕه‌كانیان به‌رن..
تازه به تازه فرمێكسی
تیمساحیان بۆ هه‌ڵئه‌ڕێژن
داوای كۆمه‌كیان بۆ ئه‌كه‌ن..
تادوێنێ و ئێستاشی
له‌گه‌ڵدابێ.. ئابڵووقه‌ی
ئابوریان له‌سه‌ر داناوون.
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=He
wal&Jimare=3222
مسته‌فای
حه‌سه‌نه گه‌وره
٢٢.١٢.٢٠٠٧
دانمارك
|